پاش 12 ڕۆژ لە دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی هەرێمی مەنبج لە پارێزگای حەلەبی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی لەشکری مەنبج چواردەوەرەی شاری مەنبجیان داوە. بەپـێی شەڕڤانان لە ئێسـتادا تەنیا 1 کیلۆمەتر لە شارەکەوە دورن.
لە ڕۆژئاوای مەنبجیش هێزەکانی سوریا دیموکرات و ئەنجومەنی لەشکری مەنبج گەیشتوونەتە گوندی ئەلعەریمە کە 10 کیلۆمەتر لە شاری مەنبجەوە دورە، بەمەش نزیکەی 17 کیلۆمەتر لە شاری ئەلبابەوە دورن.
داعشیش لای خۆیەوە هەوڵ دەدات بەرپەرچی هێرشەکان بداتەوە و لە ئەنجامدا شەڕی قورس هەڵگیرساوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئۆپـەراسیۆنەکە دەڵێت لەم شەڕانە دوایی نزیکەی 70 چەکداری داعش کوژراون و 5 شەڕڤانی هێزەکانی مەنبج گیانیان لەدەسـتداوە.
جێی ئاماژەیە هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا پاڵپشـتی تەواوی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن و هەروەها ئەمەریکا سەربازی تایبەتی خۆی بۆ یارمەتیدانیان ناردووە.