گرووپێکی ئوپۆزسیۆن بۆ چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ئیدعا ده‌کات که له ئه‌نجامی هێرشه‌کانی ئاسمانی ڕووسیا له ڕۆژی چوارشه‌مه له سوریا 28 مه‌ده‌نی له نێویان دا ژن و منداڵ گیانیان له ده‌ست دا. ئه‌و هێرشانه، که ده‌بێته یه‌که‌م کرداری له‌شکری ڕووسیا له وه‌تا داگیرکردنی ئه‌فغانستان له 1979، وێده‌چێت ده‌ستپێکی به‌ڵێنێکی درێژ له لایه‌ن کرملین بێت بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له رژیمی ئه‌سه‌د بکات.
کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا ئه‌و ئیدعایه‌یان وه‌لاناوه که مه‌ده‌نێکان چوارشه‌مه کوژران که هه‌شت شوێنی کرده ئامانج و چواریان له هه‌ریمی حۆمس بوون. هه‌روه‌ها چوار شوێنی دیکه‌ش له چوارشه‌مه شه‌و دا خرانه به‌ر هێرش.
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا کوتی، "ڕاپۆرته‌کانی به هه‌ڵه و نادروست له ده‌زگاکانی ڕگه‌یاندنی ڕۆژئاوا و هه‌ریمی ئیدعا ده‌که‌ن کرداری له‌شکری ڕووسیا بۆته هۆی مردنی مه‌ده‌نێکان و ته‌نانه‌ت هێزه‌کانی لایه‌نگری دێمۆکڕاسی و جه‌ماوه‌ری ئاشتیخوازی کردۆته ئامانج."
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ بۆ سوریا بنکه له له‌نده‌ن کوتی به پێی به‌ڵگه 28 مه‌ده‌نی کوژراون که پێنج ژن و شه‌ش منداڵیش له نێویان دا. هاوبه‌ندی نیشتمانی سوریا ئیدعای کرد که 38 مه‌ده‌نی کوژران.
له لێدوانێک دا، هاوبه‌ندی یه‌که له به‌ر هێرشه‌کانی ئاسمانی به توندی ڕه‌خنه‌ی له ڕووسیا گرت و به "بی به‌زه‌ییانه"ی زانی و لۆمه ده‌خاته سه‌ر مۆسکۆ که به پێی به‌ڵێنی یه‌کانی ڕێکه‌وتنامه‌ی ژنێڤ ناچێته پێش.
هه‌روه‌ها تێێدا هاتووه که هێرشه‌کانی ئاسمانی ڕووسیا، که ئه‌مڕۆ 40 که‌سی کوشت، نیشانه‌ی هێرشی بێ ئه‌م لا و ئه‌و لایه.
و له هه‌مان کاتدا ئه‌و هیرشانه ئه‌و بیره به هێز ده‌که‌ن که مۆسکۆ بۆته لایه‌نێکی هاوبه‌ش بۆ ڕێژیمی ئه‌سه‌د له ئه‌نجام دانی تاوانه‌کانی شهر و تانه‌کانی به دژی مرۆڤایه‌تی و به دژی خه‌ڵکی سوریا، هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشانه ئه‌و ئیدعای ڕووسیا لاواز ده‌کات که له هه‌وڵی چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه‌یه.
ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا به ڕه‌خنه‌گرتن له خۆتێهه‌ڵقوتاندنی له‌شکری ڕووسیا پشتیوانیان له ئه‌و لێدوانه کرد.
چوارشه‌مه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشتن کارتر گوتی بڕیاری ڕووسیا بۆ ده‌ستپێکردنی هێرشه‌کانی ئاسمانی له سوریا "وه‌ک به‌نزین به سه‌ر ئاگردا کردن" به شه‌ڕی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یه. ئه‌و کوتی هێرشه‌کانی ڕووسیا له سوریا له ئه‌و گوندانه‌ی داوه که "ڕه‌نگ بێت" توندڕه‌وانی داعشیان تێدا نه‌بن، به‌ڵام گرووپه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوی دژی ئه‌سه‌د له ئه‌و گوندانه‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا پێداده‌گرن که داعش ئامانجی ئه‌وان له هێرشه‌کانی ئاسمانی دابووه و ئێدعا ده‌که‌ن ئه‌وان جبه‌خانه‌کانی چه‌ک و سوته‌مه‌نی و ناوه‌نده‌کانی فه‌رمانده‌یی داعشیان له ناوبرد.
چالاکانی سوریا له هۆمس ئه‌و ئیدعایانه‌ی ڕووسیایان به گرنگ نه‌گرت، ده‌ڵێن بۆمبارانه‌که بۆ سه‌ر گرووپه‌کانی دیکه‌ی سه‌رهه‌ڵداو، به تایبه‌تی ملیتانه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوی ئیسلامی بوونه، و لانی که‌م پردێک که ئه‌مه‌ریکا بۆ دایبن کردنی چه‌کان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرت بۆمباران کرا. سالح ئه‌ل زه‌ین له به‌ره‌ی ئیسلامی ئه‌ل شهمیه کوتی، "هێرشه‌کانی چوارشه‌مه سه‌لماندی ئامانجی ڕووسیا له سوریا داعش نیه، به‌ڵکو به بیانووی شه‌ڕی داعش له دژی هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداون."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ژێنڕاڵ ئیکۆر کۆناشێنکۆڤ له موسکۆ به په‌یامنێرانی گوت که هێرشه‌کان به خێرایی ڕێکخران هه‌ر چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی پاڕلمانی ڕووسیا به کارهێنانی هێزی له‌شکری له سوریادا په‌سند کرد.