کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا ده‌ڵێن ئه‌وان له وه‌تا ده‌ست پێکردنی هه‌ڵمه‌تی ئاسمانی له حه‌وتووی ڕابردوو 60 هێرشیان بۆ سه‌ر توندڕه‌وانی داعش به‌ڕێوه‌بردوون، به‌ڵام چالاکانی سوریا و فه‌رمانده‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن لایه‌نه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوی نهرمڕێ هه‌روا ئامانجی هێرشی سه‌ره‌کی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ئاسمانی ڕووسیا دان.
ئاندرێ کاراپۆلۆڤ، وته‌بێژی ستونه‌کانی هاوبه‌شی له‌شکری رووسیا هوشداری دا که ئه‌مه‌ریکا فڕینه‌کانی خۆی له ئه‌و ناوچانه ڕابگرێت که هێزی ئاسمانی ڕووسیا تێیاندا کردار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ، که ڕه‌خنه‌گری خۆتێهه‌ڵقوتاندنی رووسیایه، پشت راستی "هێرشه‌کانی ڕووسیا ی بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له شه‌مه شه‌و بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای ڕه‌قه" کرد.
به‌ڵام یه‌ک شه‌مه، گرووپه‌کانی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له نێویاندا گرووپی چاودێری سوریا و فه‌رمانده‌کانی سه‌رهه‌ڵداو ڕاپۆرتیان کرد که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا چه‌ندین کرداریان بۆ سه‌ر شاری ئیدلیب به‌ڕێوه‌برد، که ئه‌و شاره له ژێر ده‌ستی داعش و جه‌به‌ت ئه‌ل نوسره دایه.
هه‌روه‌ها یه‌ک شه‌مه ڕاپۆرتی هێرشه‌کانی ئاسمانی له هه‌ریمی حه‌مه له باکووری وڵات بۆ سه‌ر گونده‌کانی ئه‌ل-واسێت، ئه‌ل زیاره و شال ئه‌ل غه‌ب هه‌بوون. میدیای سوریا وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شکری سوریای هێناوه که گوتی فڕۆکه‌کانی ڕووسیا و سوریا ناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌ییان له هه‌ریمی حه‌مه له ناوبرد که سه‌رهه‌ڵدوان خاوه‌ن پشتیوانی ڕۆژئاوا چالاکی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا یه‌ک شه‌مه گوتی ته‌نیا یه‌ک له 20 هێرشی ئاسمانی رووسیا له سوریا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی توندڕه‌وی داعش بووه. مایکڵ فاڵن ڕووسیای تاوانبار کرد که بۆمبه‌کانی ئاڕاستهنهکراوی به سه‌ر ناوچه‌کانی مه‌ده‌نی، ملیتانه‌کانی خاوه‌ن پشتیوانی ڕۆژئاوا و که‌نداو دا بهرداوهنهته خوارێ.
وته‌بێژی سه‌رۆکی ڕووسیا، دمیتری پێسکۆڤ، له کۆتایی حه‌وتوو له وتووێژی له گه‌ڵ کاناڵی 24ی ڕووسیا ڕه‌خنه‌کانی ڕۆژئاوای به گرنگ نه‌گرت که ڕاپۆرته‌کانی سه‌باره‌ت به بۆمباران کردنی سه‌رهه‌ڵداوانی نه‌رم ڕێ ته‌نیا "ده‌نگوی هه‌ڵه‌ن،" و پاشان گوتی که هیچ جیاوازی یه‌ک له نیوان ملیتانه‌کان و داعش نیه. ئه‌و کوتی، " هه‌تا ئێستا هیچ که‌س ناتوانێت شی بکاته‌وه که مانای ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕۆ چیه."
له ده‌مێکدا هێرشه‌کانی ئاسمانی ڕووسیا له په‌ره‌سه‌ندن دایه، توێژێنه‌ران هوشداری ده‌ده‌ن که وڵاتانی که‌نداو و تورکیا وێده‌چێت به زیاد کردنی پشتیوانی بۆ گرووپه‌کانی سه‌رهه‌ڵداو له سوریا و دابین کردنی چه‌ک و چۆڵ و ڕه‌نگه موشه‌کی زه‌وی به ئاسمان وه‌ڵام بده‌نه‌وه که ئه‌و موشه‌کانه ده‌توانن جێته‌کان و هێلی کۆپتێره‌کانی رووسیا به‌رده‌نه‌وه خوارێ.