بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری درۆن لە نزیک شاری دەرباسیـیە3 سەربازی ڕووسی و 3 کەس لە هێزکانی حکومەتی سوریا برینداربوون.
هێرشەکە بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕووی دا و سەرەتا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی شوێنەکەی کرد کە نزیکەی 1 کیلۆمەتر لە باشوری دەرباسیـیەوە دورە و دەکەوێتە سەر جادەی دەرباسیـیە- حەسەکە، لە ئەنجامدا کەسێکی سیڤیل برینداربوو.
پاشان سەربازانی ڕووسی و کەسانی حکومەتی سوریا گەیشتنە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە، بەڵام درۆنێک لە ئاسمانی ناوچەکە بەسەریاندا تەقیـیەوە و ئەو ژمارەیەی لێ بریندارکردن.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕووسیا و سوریا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمیـیان لە بارەی هێرشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
زانا عومەر، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە ناردووە.