نێردراوی تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ هاوبه‌ندی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاری له به‌رامبه‌ر داعش، جان ئالن ده‌ڵێت پێشکه‌وتنی به‌رچاو له دژی داعش له ساڵی پاردا وه‌ده‌ست هاتووه. له لایه‌کی دیکه‌وه، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا ڕابرت فۆرد پێێ وایه حکومه‌تی ئه‌سه‌د هۆی پیک هاتنی قه‌یرانه‌کانی مرۆڤایه‌تی یه نه‌ک داعش.
له ئه‌م وتووێژه دا کاک جه‌عفه‌ر حامیدی سیاسەتمەداری کورد ده‌ڵێت، له ده‌مێکدا وڵاتانی وه‌ک سوریا و ئێران دێنه نێو مه‌سه‌له‌ی سوریا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا هێندێک سڵه‌مینه‌وه له به‌رامبه‌ر سوریای نیشان داوه.
به‌ڕێز حامیدی پێ وایه له هه‌مان کاتدا که هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر داعش کاریگه‌ری خۆی هه‌بووه، به‌ڵام توندێکی ئه‌وتۆیان نیشان نه‌داوه.