قانوندانهرانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و وڵاته نابێت ده‌نگۆی به‌کارهێنانی چه‌که‌کانی کیمیایی له لایه‌ن سوریاوه پشت گوێ بخات. له واشنگنتنهوه، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مایکل بۆمه‌ن Michael Bowman ڕاپۆرت ده‌کات.
حه‌وتووی ڕابردوو، کۆشکی سپی به قانوندانهرانی کوت باوه‌ڕی وایه حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د ڕاده‌یه‌کی که‌می گازی ژه‌هرداری سارین، واتا چه‌کێکی کیمیایی، له شه‌ری خوێناوی نێوخۆدا به‌کاری هێناوه. هه‌واڵه‌کان وای کرد کاردانه‌وه‌ی به‌هێزی له لایه‌ن قانوندانهرانهوه به دوادابێت که ڕۆژی یه‌ک شه‌مه‌ش هه‌ر درێژه‌ی کێشا.
له ده‌مێکدا له سه‌ر پرۆگرامی مێت دێ پرێس Meet the Press ی ویلایهتهیکهگرتوهکان دا ده‌دوا، سناتۆر له پارتی کۆمار جان مه‌ک که‌ین John McCain داوای کرداری ده‌ست به‌جێی کرد.
مه‌ک که‌ین:" له چه‌کدارکردنی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا، مسوگه‌ری بکه‌ین که ئێمه یارمه‌تی به په‌ناخوازان بکه‌ین، و له گه‌ڵ هێزێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده بێن بچینه نێو وڵات و پارێزگاری له جبهخانهکای کیمیایی و ، به‌ڵکه‌م، چه‌که‌کانی بایۆلۆژیکی بکه‌ین. گه‌لێک جبه‌خانه‌ی له ئه‌و جۆره چه‌کانه‌ی کیمیایی هه‌ن. ناکرێت ئه‌و چه‌کانه بکه‌ونه ده‌ستی جیهادییه‌کان."
مه‌ک که‌ین هه‌روه‌ها به جیدی داوای دامه‌زراندنی هه‌ریمێکی دژه فڕینی به سه‌ر سوریایدا کرد.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشت ڕاستی باوه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا بکات که چه‌که‌کانی کیمیایی به‌کارهێنراون، کارێک که سه‌رۆک ئۆباما وه‌ک "هێڵی سوور" وه‌سفی کردوه که وا ده‌کات ئه‌مه‌ریکا وه‌ڵامێک بداته‌وه. سناتور مه‌ک که‌ین ده‌ڵێت خۆنواندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما نه‌یتوانیوه پێشی خوێنڕێژی له سوریادا بگرێت.
مه‌ک که‌ین:"سه‌رۆک سه‌باره‌ت به چه‌که‌کانی کیمیایی هێڵه‌کانی سووری کێشا، له ئه‌و ڕیگایه‌وه چرای سه‌وزی به به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د دا هه‌ر شتێکی کورت‌تر له ئه‌وه ئه‌نجام بدات، له نێویان دا هاویشتنی موشه‌که‌کانی سکاد و هیلیکۆپترهکانی تۆپدار، هێرشه‌کانی ئاسمانی، کوشتنه‌کانی به کۆمه‌ڵ و تاوانه‌کان له بارستاییه‌ک دا که ئێمه ماوه‌یه‌کی له مێژ له مێژه نه‌مان دیتوون."
ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی که‌ره‌سه‌ی له‌شکری بێ ته‌قه‌مه‌نی وه‌ک دووربینه‌کانی شه‌و و ئوتوموبێلهکانی زرێپۆش بۆ ئوپۆزسیۆنی سوریای دابین کردوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما په‌سندی داواکان بۆ تێکه‌ڵاوی ڕاسته‌وخۆی له‌شکری له سوریادای نه‌کردوه، ده‌ڵێت که ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆک ئه‌سه‌د ڕۆژیک کۆتایی پێ دێت بێ له به‌رچاو گرتنی هه‌ر چه‌شنه کردارێک له لایه‌ن ولایهتهیهکگرتووهکانهوه ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت هێندێک له هاوپێمانانی دیمۆکراتی سه‌رۆک ئۆباما له کۆنگرێس ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت کاری زیاتر ئه‌نجام بدات. ئه‌ندامی کۆنگرێس کیث ئهلێسن Keith Ellison یش له سه‌ر پرۆگرامی میت دێ پرێس Meet the Press دا ئاماده بوو.
ئهلێسن: " باوه‌ڕم وایه ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پێوه‌ندی قه‌یرانه‌کانی مرۆڤایه‌تی دا ده‌توانێت کاری زیاتر ئه‌نجام بدات. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، ئێمه په‌ڕێوه بوون و په‌ناخوازان له ئوردون و لوبنان و خه‌ڵکی ئاواره‌ی نێوخویی مان له سوریادا هه‌نه. ئازارکێشان له ئه‌و په‌ڕی دایه، و پێم وانیه گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان، ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، رابوه‌ستێ و هێچ کارێک ئه‌نجام نه‌دات."
ئه‌ندامی کۆنگریس له پارتی کۆمار پیتر کینگ Peter King کوتی، ده‌ست نیشانکردنی هێلێکی سوور له سوریا، "شتێک ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت" کاتێک ئه‌و هێڵه به‌زێنرا. سه‌رۆک ئۆباما نه خۆی و نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌که‌ی هیچ کردارێکیان بۆ ههڵینانهوه ده‌ست نیشان نه‌کردوون.