لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ل سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق باس له كاریگه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌كات له‌سه‌ر عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان-یش، دزه‌یی ده‌ڵێت"ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو لایه‌ك له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین. به‌ڵام مه‌به‌ست لهچاودرێكردن له‌نزیكه‌وه ئه‌وه‌یه ڕاسته له‌وێ كورد هه‌یه هاوزمان و هاونه‌ژادی ئێمه‌ن به‌ڵام له‌وێ نه‌ته‌وه‌ی تریش هه‌یه بۆیه چاودێری كردنمان به‌مانای ده‌ستوه‌ردان نیه به‌ڵكو نیگه‌رانین به‌و بارودۆخه یه‌كێك له‌و نیگه‌رانیانه‌ی هه‌مان ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچڕه‌و (په‌نابه‌ر) به‌و هۆیه‌وه ڕوو له‌كوردستان بكات وه‌ك ده‌زانرێت نزیكه‌ی (270) هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئێمه نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین ئه‌و بارودۆخه ببێته هۆی زیاتربوونی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له‌هه‌رێم، هه‌روها باس له‌كاریگه‌ری لایه‌نی ئاسایش ده‌كات و ده‌ڵێت" له‌ڕووی "ئه‌منیه‌وه" ڕه‌نگه كاریگه‌ری زۆری نه‌بێت، چونكه تا ئێستاش هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه ئه‌مریكیه‌كان له‌ناو عیراقدان، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و "پارسه‌نگیه" نه‌مێنێت به‌شێك له‌چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش جێ له‌ق ببن و ڕوو له‌عیراق بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری "نێگه‌تیڤی" له‌سه‌ر دۆخی "ئه‌منی" له‌عیراق هه‌بێت بۆیه ئه‌وه یه‌كێكه له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕووی عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش ببێته‌وه."
سه‌فین دزه‌یی له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا ڕایگه‌یاند" بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزانه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا نه‌ك جێگای سه‌رسوڕمانی خه‌ڵكی سوریا و ناوچه‌كه بوو به‌ڵكو له‌وه‌ده‌چێت له‌ناو خودی ئه‌مریكاش جێگای سه‌رسوڕمان بوبێت، به‌ڕاستی كتوپڕبوو، ڕه‌نگه گرفته‌كان زیاتر بكات وه یاخود نیگه‌رانیه‌كان زیاتر بكات هیوادارین ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش جێ به‌جێ بكرێت هه‌وڵه‌كان له‌ڕووی سیاسیه‌وه به‌ردوام بێت بۆ چاره‌سه‌رێكی گونجاو له ئێستا و داهاتووی سوریا ."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستان چیه ئه‌گه‌ر دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری سوریا وه‌ك هه‌ندێك له‌چاودێرانی كورد پێشبینی ده‌كه‌ن كوردی سوریا له‌و ناوچه‌یه (جینۆساید) بكرێت؟
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم وتی" لێره دوو شت هه‌یه ، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه له دروست بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه و مافیان نه‌بووه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هێزی سیاسی و چه‌كداریش هه‌ن كه به‌شێكیان له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ندێك ناوچه‌یان كۆنترۆڵكردووه كه بۆته جێگای كێشه و ململانێ و نیگه‌رانی وڵاتان بۆ نمونه توركیا هیوادارین ئه‌و بارودۆخه‌ی دێته پێش نه‌بێته هۆی كێشه و گرفتی زیاتر بۆ خه‌ڵكی "سڤیل"ی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ڵێ نیگه‌رانی هه‌یه ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو لایه‌ك له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین."
دزه‌یی ڕونیكرده‌وه" مه‌به‌ست له‌چاودێریكردن له‌نزیكه‌وه ئه‌وه‌یه ڕاسته له‌وێ كورد هه‌یه هاوزمان و هاونه‌ژادی ئێمه‌ن به‌ڵام له‌وێ نه‌ته‌وه‌ی تریش هه‌یه بۆیه چاودێری كردنمان به‌مانای ده‌ستوه‌ردان نیه، به‌ڵكو نیگه‌رانین به‌و بارودۆخه هیوادارین بارودۆخێكی نه‌خوازراو نه‌یه‌ته پێش كه زیاتر ئاڵۆزی دروست بكات یاخود ببێته مایه‌ی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری، یه‌كێك له‌و نیگه‌رانیانه‌ی هه‌مانه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچڕه‌و" (په‌نابه‌ر) به‌و هۆیه‌وه ڕوو له‌كوردستان بكات وه‌ك ده‌زانرێت نزیكه‌ی (270) هه‌زار په‌نابه‌ری سوریا ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئێمه نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین ئه‌و بارودۆخه ببێته هۆی زیاتربوونی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له‌هه‌رێم ."
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری دۆخی سوریا له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان؟
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند له‌ڕووی "ئه‌منیه‌وه" ڕه‌نگه كاریگه‌ری زۆری نه‌بێت، چونكه تا ئێستاش هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه ئه‌مریكیه‌كان له‌ناو عیراقدان، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و "پارسه‌نگیه" نه‌مێنێت به‌شێك له‌چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش جێ له‌ق ببن و ڕوو له‌عیراق بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه كاریگه‌ری "نێگه‌تیڤی" له‌سه‌ر دۆخی "ئه‌منی" له‌عیراق هه‌بێت بۆیه ئه‌وه یه‌كێكه له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕووی عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش ببێته‌وه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌وه‌تان له‌پێش چاو نه‌گرتووه وه‌ك ئه‌گه‌رێك ئه‌مریكا به‌هه‌مان شێوه‌ی( كتوپڕی- وه‌ك خۆت وتت) سوریا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌عیراق بدات؟
سه‌فین دزه‌یی وتی" هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك به‌شی سه‌ره‌كی له‌هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی داعش ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه له‌یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقیه‌كان بۆ تێكشكاندنی داعش، ڕاسته ساڵی ڕابردوو كۆتایی هاتنی داعش له‌عیراق ڕاگه‌یه‌نرا به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و مه‌ترسیانه له‌سه‌ر عیراق هه‌رماون بۆیه واچاوه‌ڕوان ناكه‌ین بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه سه‌باره‌ت به‌عیراق بدرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هێزانه ڕۆژێك له‌ڕۆژان هه‌ر ئه‌ركیان له عیراق ته‌واو ئه‌بێت."