مێلڤین ئارتین به ڕه‌گه‌ز ئه‌رمنێکی خه‌ڵکی سوریایه که خۆی له شه‌ری وڵاته‌که‌ی ڕزگار کرد و بۆ گه‌ڕان به دوای ئاشتی و پارێزگاری دا ڕووی له ئه‌مه‌ریکا کرد. ئه‌و ماوه‌ی مانگێكه وه‌ک قونتڕاتچی یه‌ک کار ده‌کات.
مێلڤین له سوریا له دایک بوو، که شه‌ری نێوخۆیی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه تێیدا به‌رده‌وامه. هه‌ر وه‌ک ملیۆنها له خه‌ڵکی سوریا، ئه‌و خانمه و بنه‌ماڵه‌که‌ی له چنگ توند و تیژی خۆیان ڕزگار کرد. خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی وه‌ک ئه‌رمنی خه‌ڵکی سوریا توشی زۆر و سته‌می داعش و گرووپه‌کانی تری تێرۆرستی بوون که به تایبه‌تی به شێوه‌یه‌کی ستمکارانه ڕه‌فتاریان له گه‌ڵ مه‌سیحیان ده‌که‌ن.
"ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، واتا کاتێک شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد ئێمه لێک جیا بووینه‌وه. ئێستا هاوسه‌ره‌که‌م له ئه‌رمه‌نستانه. ئێمه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو له ئه‌وێ ده‌ژیاین. پاشان لێره له ئه‌مه‌ریکا کارێکم پێ پێشنیار کرا و ئه‌وه دوو مانگه له هاوسه‌ره‌که‌م جیابوومه‌ته‌وه."
مێلڤین بێجگه له هاوسه‌ری دوو منداڵه‌که‌شی لێی دوورن.
"کوڕی گه‌وره‌م له دمشقه، له حاڵێکدا کوره گه‌نجتره‌که‌م له ئاڵمانه."
ئه‌و هه‌موو وێنه‌ی منداڵی کوڕه‌کانی به جێ هێشتووه که هی سه‌رده‌مێکه ته‌مه‌نیان زۆر که‌م بوو.
"هیوادارم ڕۆژیک بێت و ئێمه سه‌رله نوێ وه‌ک بنه‌ماڵه لێک کۆبینه‌وه و پێکه‌وه وێنه بگرین. زۆر به ژان و زۆر سه‌خته که به وشه هه‌ستی خۆم ده‌رببڕم. زۆرم په‌ڕۆشی منداڵه‌کان و هاوسه‌رمه."
له ئاکامی شه‌ری نێوخۆیی له سوریا دا گه‌لێک بنه‌ماڵه‌ی ئاوا هه‌ن که له یه‌کتر دوورکه‌وتوونه‌وه.