Accessibility links

ڕوانگەی سوری: هێزەکانی سوریا دەچنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانەوە لە حەلەب


حەلەب
حەلەب

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت حکومەتی سوریا چووەتەوە نێو ئەو گەڕەکانەی شاری حەلەب کە لەلایەن هێزە کوردیـیەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.

کۆمەڵەکە کە بنکەکەی لە بەریتانیایە و پەیوەندی بە تۆڕێکی گەورەی چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە، ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی هەواڵەکەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت گەڕەکەکان بریتین لە شێخ مەقسود، بوستان ئەلباشا، ئینذارات، هەلەک، حەیدەریـیە، شەقیف، بەنی زەید، سەکەن ئەلشەبابی. دەشڵێت هێزەکانی حکومەت لەو گەڕەکانە ئاڵای سوریایان لەسەر دامودەزگا حکومیـیەکان بەرزکردووەتەوە.

بەڵام ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت نوری مەحمود گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ (یەپەگە) ڕەتیکردووەتەوە هێزەکانی حکومەتی سوریا چووبنە نێو گەڕەکەکانی ژێر کۆنترۆڵیان لە شاری حەڵەب.

لە لایەکی دیکە فورات خەلیل فەرماندەی هێزەکانی یەپەگە لە حەلەب بەیاننامەیەکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت پاش ئەوەی هەموو جیهان لە ئاست هێرشەکانی تورکیا بێ دەنگ بووە، ناچار هێزەکانیان حەلەبیان جیهێشتووە و ڕوویان لە عەفرین کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG