سه‌باره‌ت به ساڵیادی داگیرکردن و گرتنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له تاران له ساڵی 1979 و سازدانی خۆپیشاندان به ئه‌م بۆنه‌یه‌وه.
ته‌ها حه‌سه‌نییانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی میدیا و ڕاگه‌یاندنی که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کانی به بۆنه‌ی ساڵیادی داگیرکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا به بۆنه‌ی جۆراوجۆر تازه‌بکاته‌وه و خه‌ڵکی هان بدات و ئه‌و بۆچوونانه‌ی خۆی که هه‌ڵقوڵاو له بیری خۆیه‌تی و له ئایدیۆلۆژی خۆیه‌تی له کۆمه‌ڵگادا بیوانیت پڕوپاگه‌نده‌ی له‌سه‌ر بکات و په‌ره‌ی پێ بدات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:24 خوله‌که.