Accessibility links

ته‌ها حه‌سه‌نیانی له‌باره‌ی شه‌ڕه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران ده‌دوێت


ته‌ها حه‌سه‌نیانی
ته‌ها حه‌سه‌نیانی

ماوه‌یه‌که‌ ناکۆکی و ئاڵۆزی که‌وتۆته‌ نێوان ڕێبه‌ری باڵای ئێران خامه‌نه‌یی و سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه‌ گوایه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌زیری هه‌واڵگه‌ری (ئیتڵاعات)ی له‌ پۆسته‌که‌ی لادابوو و ڕێبه‌ری باڵاش په‌سه‌ندی نه‌کردبوو و گه‌ڕاندبووه‌ پۆسته‌که‌ی خۆی و ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی کابینه‌ی وه‌زیران نه‌کات به‌ڵام دووایی گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی کرد.

‌ ته‌ها حه‌سه‌نیانی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میدیای که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ که‌نه‌دا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت له‌ ڕاستیدا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌وانه‌ی که‌ وایان کرد که‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جارێکی دیکه‌ سه‌ر له‌نوێ پۆستی سه‌رۆک کۆماری وه‌ربگرێته‌وه‌ ده‌زانن که‌ ئه‌حمه‌دینه‌ژاد ڕؤڵیکی کارتۆنی هه‌یه‌ و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێ نادرێت و ناشتوانێت بایه‌خێکی زۆرتر به‌ خۆی بدات له‌ به‌رامبه‌ر ڕێبه‌ری مه‌زهه‌بی ئێران خامه‌نه‌ییدا. ده‌شڵێت پیموانییه‌ له‌سه‌ر کێشه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران ده‌نگ بدات و ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بسێننه‌وه‌، چونکه‌ خۆشی ده‌زانێت قوڕسایی سیاسی چه‌نده‌یه‌ و پێموانییه‌ لاق له‌به‌ڕه‌ ڕاکێشێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:17 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG