بەردەوامبوونی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریکا بە تایبەتیش لە سوریا و کاریگەرییان بەسەر وڵاتانی دیکەی هەرێمەکە. هەروەها ڕۆڵی ئێران و تورکیا پەیوەست بە ڕەوشی ناو سوریا و کاریگەرییان بەسەر پەیوەندی نێوان ئێران و تورکیا تەوەری ئەم وتووێژەیە کە هاوکارمان حەیدەر کەریم لەگەڵ تەها حەسەنیانی ئەندامی ئەنجومەنی میدیا و ڕاگەیاندنی کەمینە نەتەوەیـیەکان لە کەنەدا سازی داوە.
تەها حەسەنیانی سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیا لە ڕەوشی ناو سوریادا گوتی شتێکی کە لە ڕوانگەی مننەوە زۆر گرنگە ئەوەیە کە حەشیمەتێکی مەزنی کورد لە سوریادا هەیە واتە لە کوردستانی سوریا، ئەمەش بێگومان لە ڕوانگەی وڵاتی تورکیاوە گرنگە چونکە دەیەوێت بزانێت موعادەلاتی سیاسی لە ناوچهکەدا بە چ شێوەیەک دەڕوات، ئایا کورد لەوێ چەندە جێگە و پێگەی بەهێز دەبێت و چەندە دەتوانێت دەسکەوتی سیاسی کورد وەدەست بهێنێت لە وڵاتی سوریا. ئەو دەسکەوتە و ئەو سەرکەوتنەی کە کورد لە کوردستانی عێراق بەدەستی هێناوە ، بێگومان تورکیا نایەوێت کە ئەو فاکتەرە و ئاڵ و گۆڕە بە شێوەیەک بێت کە بتوانێت دەسکەوتێکی وا لە سوریاش دەستەبەربکات. بۆیە بێگومان تورکیا هەوڵی ئەوە دەدات کەبەسەر ئەو ئاڵوگۆڕە سیاسیانەدا کاریگهری هەبێت و دەسەڵاتی هەبێت. ئەمانە بوونەتە هۆی ئەوەی کە تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ سوریادا زۆر بە وریایی مامەڵە بکات.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی گفتوگۆكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 9:37 خولهكه.