64 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ واتا 30 ی مارسی 1947 زایینی به رامبه‌ر به 10ی خاکه لێوه‌ی 1326ی هه‌تاوی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان، ئه‌بولقاسمی سه‌یفی قازی نوێنه‌ری ئه‌و کاته‌ی مه‌هاباد له "شورای مه‌جلیسی میللی ئێران" و محه‌مه‌د حوسێن خانی سه‌یفی قازی، فه‌رمانده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له به‌ره‌به‌یان له چوارچرای شاری مه‌هاباد به فه‌رمانی حکومه‌تی شای ئێرانه‌وه له سێداره‌دران.
ته‌ها حه‌سه‌نیانی ئه‌ندامی شورای سه‌رانسه‌ری و ده‌زگای ڕاگه‌یه‌ندنی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له که‌نه‌دا سه‌باره‌ت به پـێشه‌وا ده‌ڵێت، که‌سایه‌تی و لێوه‌شاوه‌ی قازی محه‌مه‌د له پـێـکهێنانی کۆماری کوردستاندا ده‌ورێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو. زۆر هه‌وڵی دا که روحی دۆستایه‌تی و برایه‌تی هه‌م له ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واری و هه‌م له ناو دراوسێکان بۆ وێنه گه‌ل گه‌لی ئازه‌ری دا پـێکبهێنێت که ئه‌و کات ئه‌وانیش توانیبوویان حکومه‌تێکی خۆماڵی بنیات بنێن. له لایه‌کی تره‌وه، حکومه‌تی ئێران به هۆی نادیموکراتبوونی له توانایی دا نه‌بوو له په‌یامی ئه‌و کاتی حکومه‌تی کوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌دا تێبگات.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌کردن به ناوبانگی کۆماری کوردستان له ده‌ره‌وه و نووسه‌ر ویلیا‌م ئیگلتۆن که کتێبی له‌سه‌ر کۆماره‌که نووسی باس ده‌کات که کۆماره‌که له‌به‌ر کورتبوونی ماوه‌ی ژیان و به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر ڕێگای ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسا به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ جیهاندا به‌رقه‌رار بکات.
ڕێزدار حه‌سه‌نیان له کۆتایی وته‌کانی دا پێی وایه کورد له کوردستانی ئێران نیاز و پـێویستی زۆری به رێبه‌رێک هه‌یه که کاریگه‌ریه‌کی قوڵی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی کورد و کۆمه‌ڵی ئێران هه‌بێت و به تایبه‌تی که به‌شێک له ئێرانیه‌کان به ڕێزه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌زمونی کوردستانی ئێران و ئه‌وه‌ش به تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کورد هه‌وڵی ئاژاوه‌ی نه‌داوه؛ له هه‌وڵی دۆستانه و برایانه و دیالوگانهی دابووه. له‌به‌ر ئه‌م ڕاستیه ناوبراو پێ داده‌گرێت که پـێکهێنانی به‌ره‌ی ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی هه‌م له کوردستان و هه‌م له سه‌رانسه‌ری ئێرانیشدا کاریگه‌ری باشی ده‌بیت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:27 خوله‌كه.