Accessibility links

شۆفێرێک لە چین بە ئوتومبێلەکەی خۆی دەکێشێت بە قەرەباڵغییەکدا و 35 کەس گیانیان لە دەست دەدەن


پۆلیس دەڵێت شۆفێرێک لە شاری ژوهای باشووری چین بە مەبەست خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێک خەڵکدا کە ڕاهێنانییان کردووە لە سەنتەرێکی وەرزشیدا.

پۆلیس پیاوێکی 62 ساڵی لە سەنتەری وەرزشەکە لە شاری ژوهای دەستبەسەر کردووە، ئەمەش پێش کردنەوەی پێشانگایەکی فڕۆکەوانی بوو کە سوپای چین بەڕێوەی دەبات و ساڵانە شارەکە میوانداریی دەکات.

یەکێک لەو چوار نەخۆشخانەیەی کە خەڵکەکەیان بۆ گواستراوەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، زیاتر لە 20 بریندارییان وەرگرتووە، ئەمەش بەپێی دەزگای ڕاگەیاندنی چین.

پۆلیس دەڵێت ئوتومبێلەکە خۆی کێشاوە بە " ژمارەیەک " لە پیادەکاندا.

چەند جارێک ئەم جۆرە هێرشانە لە چین ڕوویانداوە و وەهاش دەردەکەوێت گومانلێکراوەکە خەڵکی ئاسایی بکاتە ئامانج.

لە مانگی 10 دا پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ دەستگیرکرا دوای ئەوەی گوایە چەقۆیەکی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر منداڵێک لە قوتابخانەیەک لە پەکین. پێنج کەس لەو هێرشەدا بریندا بوون. لە مانگی نۆدا سێ کەس بە هێرشێکی چەقۆ لە بازاڕێکی شەنگەهایدا کوژران.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG