Accessibility links

دکتۆر شێرکۆ کرمانج : ترامپ زاڵ دەبێت بەسەر ئەردۆغاندا


هاتنی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا و دیداری لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دانۆڵد ترامپ، مایەی سەرنجی زۆرێک لە میدیاکانە، بە تایبەتی ئەم هاتنە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا نیگەرانە لە پەیوەندی نێوان تورکیاو روسیاو کڕێنی سیستمی ساروخی روسیا ئێس 400، هەروەها دۆخی سوریا و ئەو لەشکرکێشییەی کردوییەتە سەر ناوچە کورد نشینەکانی سوریا.

دکتۆر شێرکۆ کرمانج مامۆستای زانکۆی شاریقە لە ئیمارات پێی وایە کە پەیوەندی نێوان تورکیاو ئەمریکا زۆر خراپ بووە، دەشڵێت"پێم وانییە بەم سەردانە پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەوەی ئێستا باشتر ببێت، ئەمجارە پێم وایە ترامپ زاڵتر بێت و مل بە ئەردۆغان دابنەوێنێت، بە تایبەتی لەسەر کڕینی سیستمی موشەکی ئێس 400 رەنگە بپەشیمانی بکاتەوە، ئەوەش کاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیالەگەڵ روسیا."

لە بەشێکی دی وتوێژەکە باس لە رۆڵی ڕەوەندی کوردی دەکات کە لەم سەردانەدا چی بکەن؟

ئەو پێی وایە کە ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا بە تایبەتی ئەوانەی رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان هەیە، دەتوانن داوا بکەن کە تۆماری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان ئەردۆغان و ترامپ ئاشکرا بکەن،"ئێمە لە دەرەوەین، ئەوان دەتوانن کە ئەو داوایە بکەن لە چوارچێوەی پێدانی زانیاری."

سەبارەت بەم رۆژە پێیوایە کە داوا لەو ئەکتەرە رۆبەرت دینیرۆ بکرێت کە فلمێک لەسەر رۆژئاواو ئەوەی روویدا بکات بۆ ناساندنی زیاتر دۆسێی نەتەوەی کورد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:42 0:00


XS
SM
MD
LG