Accessibility links

تاڵیبان سەرۆک ترامپ ئاگادار دەکاتەوە لە ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر بۆ ئەفغانستان


گروپی چەکداری تاڵیبان لە نامەیەکی کراوەدا بە سەرۆک ترامپی وت بارودۆخی سەربازیی لە ئەفغانستان زۆر لەوە خراپترە کە بیری لێدەکەیتەوە و سەرۆک ترامپی ئاگادارکردەوە لەوەی ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر بۆ ئەفغانستان کارێکی خۆکوژی دەبێت.

تاڵیبان لە نامەیەکی نوسراوی درێژدا کە بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە دەڵێت " ئەزموونەکانی پێشتر دەریخستووە کە ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر بۆ ئەفغانستان هیچ سوودێکی نیە و تەنها زیان بە سوپای ئەمەریکا و دارایی ئەمەریکا دەگەیەنێت."

تاڵیبان ڕەخنەی لە بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانیش گرت کە وێنەیەکی گوڵاویی سەبارەت بە بارودۆخی سەربازیی لە ئەفغانستان پیشانی ئەمەریکا دەدەن.

لە نامەکەدا هاتووە دەڵێت " بارودۆخی جەنگ لە ئەفغانستان زۆر لەوە خراپترە کە بیری لێدەکەیتەوە و تاکە شتێک کە ڕێگر بێت لەوەی چەکدارانی تاڵیبان شارە گەورەکان نەگرن تیاچوونی خەڵکە مەدەنییەکەیە."

سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن داوای چەند هەزارێکی تر هێزی سەربازیی کردبوو بۆ ئەوەی وەکوو ڕاوێژکار کار بکەن لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG