Accessibility links

سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان : تورکەکان ڕازی بوون لەسەر هەموارکردنەوەی دەستور


سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا وتی ئەنجامە نافەڕمییەکان دەریدەخەن تورکەکان ڕازی بوون لەسەر هەموارکردنەوەی دەستوور بۆ پێدانی دەسەڵاتی نوێ و زیاتر بە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

سەعدی گۆفن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرەی پایتەخت وتی کامپینی " بەڵێ "1.25 ملیۆن دەنگی هێناوە و کامپینی " نەخێر " 600 هەزار دەنگی هێناوە کە ئەمەش مانای وایە تورکەکان ڕازین بە هەموارکردنەوەی دەستور.

وتیشی لیژنەکە بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو داواکارییانە دەکەن کە هاتوون بۆیان سەبارەت بە ساختەکردن و ئەو دەنگانەش هەتاکوو لێکۆڵینەوەیان بۆ نەکرێت حساب ناکرێن.

کامپینی " نەخێر " ڕایانگەیاند ئەو بڕیارەی لە کۆتا ساتەکاندا دراوە پرسیار دروست دەکات لەسەر شەرعیەتی دەنگدانەکان، بەڵام گۆفن وتی بڕیارەکە پێش داخڵکردنی دەنگەکان بووە بۆ ناو سیستمەکە و ئەندامانی حیزبی داد و گەشەپێدان و حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەموو بنکەکانی دەنگداندا ئامادەبوون و راپۆرتەکانیان مۆر کردووە.

وا چاوەڕواندەکرێت گۆفن لە ماوەی 11 بۆ 12ڕۆژی تردا ئەنجامە فەڕمییەکان ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG