Accessibility links

هەلەو واشنتن: ئۆپەراسیۆنی لەشکری تورکیا لە دژی عەفرین


زیاتر لە هەفتەیەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژی عەفرین دەکات و دەڵێت "بنکەکانی تێرۆر" لە سوریا لەناودەبەن. بۆ ئەم مەبەستە هەوڵی نێودەوڵەتی دەدات و دوێنێ پـێنجشەممە سەرۆکی لەشکری تورکیا و بەرپـرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) ی ڕەوانەی ڕووسیا کرد.

ئەمڕۆ هەینیش وەزیری بەرگری تورکیا گوتی ئۆپەراسیۆنەکەیان لە دژی عەفرین دەسـتیپێـکردووە بە تۆپبارانکردنی ناوچەکە، بەڵام هێشتا هێزەکانیان سنووریان نەبەزاندووە.

لە لایەکی دیکە هێزە کوردیـیەکان دەڵێن خۆیان بۆ ئەو هێرشە ئامادەکردووە و بە سەدان شەڕەڤانیان بۆ نزیک سنوورەکانی عەفرین لەگەڵ تورکیا ڕەوانەکردووە.

لەگەڵ ئەم پـێشهاتانەی کە شیانی هەیە شەڕێکی خوێناوی گەورەی لێبکەوێتەوە و بە دوایدا بە هەزاران ماڵ ئاوارە و دەربەدربن و قەیرانی مرۆیی ڕووبدات، کەچی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە ئاستیدا کاردانەوەیەکی ئەتۆی نەبووە.

ئەمە بابەتی بەرنامەی هەڵەو واشنتنی ئەن هەینیە بوو کە لە لایەن نەجیب باڵایی بەڕێوەبرا و ئەم بەڕێزانە میوانەکان بوون:

چەلەنگ عومەر، مامۆستا لە زانکۆی عەفرین.
هۆشەنگ برۆکە، شارەزای سیاسی لە ئەڵمانیا.
سەلام حسێن، ئەندامی هاوپەیمانێتی نیشتمانی دیموکراتی لە سوریا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:52 0:00

XS
SM
MD
LG