Accessibility links

ئەرمینپرێس: تورکیا بەبێ ئاگادارکردنەوە سنووری ئاسمانی خۆی بە ڕووی هێڵی ئاسمانی ئەرمینیادا دادەخات


بەڕێوبەری هێڵی ئاسمانی فلای وەنی ئەرمینیا، ئارام ئانانیان
بەڕێوبەری هێڵی ئاسمانی فلای وەنی ئەرمینیا، ئارام ئانانیان

دەزگای هەواڵی ئەرمینپرێس لە زاری بەڕێوبەری دەستەی هێڵی ئاسمانی فلای وەنی ئەرمینیاوە بڵاویکردەوە تورکیا بەبێ ئاگادارکردنەوە سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی هێڵەکەدا داخستووە.

بەڕێوبەری فلای وەن، ئارام ئانانیان وتی " بەهۆی کۆمەڵە هۆکارێکەوە کە ئێمە لێیان تێناگەین و بەبێ هیچ بنەمایەک، بەرپرسانی فڕۆکەوانی تورکیا مۆڵەتی کارکردنی هێڵی فلای وەن ئەرمینیای بۆ گەشتکردن بۆ ئەوروپا لە ڕێی سنووری ئاسمانی تورکیاوە هەڵوەشاندەوە."

وتیشی " بەرپرسانی فڕۆکەوانی تورکیا بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەیان جێبەجێ کرد، هێڵ و سەرنشینەکانمانیان خستە دۆخێکی ناڕەحەتەوە."

لە ساڵی 1990 ەوە تورکیا هیچ پەیوەندییەکی دیبلۆماتی یاخود بازرگانی لەگەڵ ئەرمینیادا نیە.

دوو وڵاتەکە ناکۆکن لەسەر ئەو 1.5 ملیۆن هاوڵاتییەی کە ئەرمینیا دەڵێت لە ساڵی 1915 دا لەلایەن ئیمپڕاتۆری عوسمانییەکانەوە کوژراون. ئەرمینیا دەڵێت ئەمە دەگاتە ئاستی کۆمەڵکوژی، تورکیاش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

بەڵام لە مانگی دوودا بۆ یەکەمین جار دوای 35 ساڵ دەروازەیەکی سنووری لە نێوان دوو دراوسێکەدا کرایەوە، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگەدان بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ قوربانییانی بومەلەرزە بەهێزەکانی باشووری تورکیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG