وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا دەڵێت بەرپرسانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە 32 هەرێمی وڵاتەکەدا 304 کەسییان بە گومانی پەیوەندییانەوە بە ڕێکخراوی داعشەوە دەستگیرکردووە.
یەرلیکایا وتی زۆربەی ئەوانەی دەستبەسەرکراون لە سێ گەورەترین شارەکانی تورکیا دەستبەسەرکراون، ئەنکەرە، ئیستەنبوڵ و ئیزمیر. وتی ئۆپەراسیۆنەکە "ئۆپەراسیۆنی -34 " لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ئەنجام دراوە.
یەرلیکایا وتی " لە پێناو یەکگرتوویی و ئاشتی گەلەکەماندا ڕێگە نادەین هیچ تیرۆریستێک چاوی بکاتەوە. بەردەوام دەبین لە شەڕەکەمان لە ڕێی هەوڵی چڕی هێزەکانی ئاسایشمانەوە."
ڕێکخراوی داعش چەندین هێرشی لە تورکیا ئەنجام داوە، لەوانەش، لە 1 ی مانگی ساڵی 2017 دا هێرشییان کردە سەر یانەیەکی شەوانە لە ئیستەنبوڵ، بەهۆیەوە 39 کەس کوژران.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز