Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت وڵاتانی کەنداو پارەیان ناردووە بۆ تورکیا


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-سەرۆکی تورکیا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-سەرۆکی تورکیا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت لەمدواییانەدا وڵاتانی کەنداو پارەیان ڕەوانەی تورکیا کردووە و ئەوەش بۆ ماوەیەکی کورت بانکی ناوەندی و بازاڕەکانی تورکیای بوژاندۆتەوە. وتیشی بە نیازە دوای خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ ڕابەرانی ئەو وڵاتانەدا کۆببێتەوە و سوپاسییان بکات.

ئەردۆغان لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورکدا وتی " ئابووری و سیستمەکانی دارایی و بانکیمان زۆر بەهێزن. لە هەمان کاتیشدا هەندێک لە وڵاتانی کەنداو پارەیان لە سیستمەکانماندا داناوە. ئەمە لەمدواییانەدا و یارمەتیدەریش بووە لە بوژاندنەوەی بانکی ناوەند و بازاڕەکانماندا، تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت."

سەرۆکی تورکیا وتیشی "دوای هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممە، دەبینیت چۆن ئەم ڕابەرانە دێن بۆ ئێرە و چۆن منیش سەردانییان دەکەم بۆ پیشاندانی سوپاسگوزاریم."

ئەردۆغان ئاماژەی بە ناوی ئەو وڵاتانە نەدا کە پارەیان ناردووە بۆ تورکیا و باسی لەوەش نەکرد ئەوە کەی ڕوویداوە و چەندێک پارە گەیشتۆتە تورکیا.

لەم چەند ساڵەی دواییدا تورکیا لە ئاڵوگۆڕی دراودا لەگەڵ ئیماڕات و قەتەڕ و چین و کۆریای باشووردا نزیکەی 28 ملیار دۆلاری دەستکەوتووە، باوەڕوایە زۆربەی ئەو پارەیە لە یەدەگەکانی بانکی ناوەندی تورکیادا بێت.

زۆرێک لە خەڵکی تورکیا متمانەیان بە ئامار و لێدوانەکانی حکومەت لە سەروبەندی گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا نییە، هەڵبژارادنێک کە شارەزایان پێیان وایە گەورەترین تەحەدا دەبێت بۆ سەرۆکی ئێستای تورکیا لە بیست ساڵی ڕابردوودا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG