Accessibility links

ئەنقەرە دەڵێت فینلەندا دەبێت قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا لاببات


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ دەڵێت وەکو مەرجێک بۆ دەستکەوتنی پشتیوانی تورکیا لە هەوڵی فینلەندادا بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ، فینلەندا دەبێت قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا لاببات.

فینلەندا و سوید هەردووکیان داوای ئەندامێتییان لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا کردووە، بەڵام تورکیای ئەندام لە ناتۆ ڕەتی کردۆتەوە پشتیوانی لە داواکانیان بکات هەتاوەکو ئەو کاتەی ئەو دوو وڵاتە کۆمەڵێک داواکاری تورکیا پەسەند نەکەن، لەوانەش گرتنەبەری هەڵوێستێکی توندتر دژی هێزە کوردییەکان و لابردنی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا.


لە کاتێکدا کە سوید لە مانگی نۆدا قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا لابرد، کە سەرەتا لە ساڵی 2019 دا وەکو وەڵامێک بۆ هێرشە زەمینییەکەی تورکیا دژی هێزە کوردییەکانی سوریا ' یەپەگە ' بەسەر تورکیایاندا سەپاند، هێشتا فینلەندا قەدەغەکردنەکەی لانەبردووە.

چاوش ئۆغلۆ وتی " گرنگە وەزیری بەرگری فینلەندا بێت بۆ تورکیا." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ سەردانەکەی وەزیری بەرگری فینلەندا لە 8 ی مانگی دوانزەدا بۆ تورکیا. وتیشی " چونکە هێشتا فینلەندا هیچ بەیاننامەیەکی دەرنەکردووە لەسەر لابردنی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک. پێشبینی ئەو جۆرە بەیاننامەیەیان لێدەکەین."

ئەنقەرە وڵاتانی باکووری ئەوروپای بە تۆمەتی داڵدەدانی ئەو کەسانە تۆمەتبار کردووە کە تورکیا بە " تیرۆریست " ناوییان دەبات، بەتایبەتی سوید، لەوانەش ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

تورکیا داوای لە سوید کردووە ژمارەیەک کەس ڕادەستی تورکیا بکاتەوە. ئەنقەرە دەڵێت ڕادەستکردنەوەی کەسێک لە ماوەی ڕابردوودا بە تورکیا لەلایەن سویەوە " دەستپێکێکی باشە."

چاوش ئۆغلۆ وتی ئەو پیاوەی ڕادەستی تورکیا کراوە لەو کەسانە نەبووە کە تورکیا داوای کردوون لە ستۆکهۆڵم و ئەو کەسانەی لە لیستەکەدان دەبێت سەرمایەکانیان سڕ بکرێت و ڕادەستی تورکیا بکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG