پەرلەمانتارێکی هەدەپە کە لە پەرلەمانی تورکیا دەرکرا و ڕاپـێچی زیندان کرا، دەڵێت پاش ئەوەی 96 ڕۆژی لە زیندان بردەسەر و دواتر بێ تاوانی سەلمێنرا و ئازادکرا و گەڕاوەتەوە پەرلەمان، تەنیا پـێیان وتووە "ببورە".
عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو لە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمەریکا وتیشی پەرلەمانتارانی ئاکەپە و مەهەپە لە بڕیاری دەرکردنیدا پەلەیان کردبوو، دەڵێت دەیانتوانی چاوەڕێ بکەن هەتا بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکەی دەدرێت.
پەرلەمانی تورکیا لە 17 ی مانگی سێی 2021پارێزبەندی لەسەر ئەم پەرلەمانتارەی هەدەپە لابرد، بەڵام پاش 124 ڕۆژ پاشگەزبووە و مافەکەی بۆ عومەر فاروق گەڕاندەوە و ئێستا وەک پەرلەمانتارێک دەستبەکاربووەتەوە.
ڕاپـۆرتی ئەیوب دەمیر، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئەنکەرە: