وا جارێـکی دیکه توندوتیژیـیه‌کان له نێوان له‌شـکری تورکیا و پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) نوێ‌بوونه‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان ئۆباڵه‌که‌ی ده‌خاته ئه‌سـتۆی لایه‌که‌ی تر.
هه‌ر وه‌کو جاره‌کانی پـێشـوو توندوتیژیـیه‌که به کوژرانی ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورک ده‌سـتپـێده‌کات و پاشـان به هێرشی ئاسـمانی و زه‌مینی له‌شـکری تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی په‌که‌که له ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ته‌واو ده‌بێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی کۆتایـیه‌ک بۆ مه‌سه‌له‌که دابنرێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رکردایه‌تی له‌شـکری تورکیا له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی هێرشه‌کانیان هه‌تا ئه‌و ده‌مه به‌رده‌وام ده‌بن که په‌که‌که له چالاکی ده‌که‌وێت. به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م لێـدوانه پـێده‌چێت له‌شـکری تورکیا بیه‌وێت بڵێت به‌م هێرشـانه‌ش کۆتایی به په‌که‌که نایه‌ت.
لێره‌دا برسیارێـک گه‌ڵاڵه ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولایان گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی کێشه‌که به ڕێـگه‌ی شه‌ڕ و توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناکرێت بۆ په‌نا بۆ ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی ڕاسته‌قینانه‌ی ئاشـتی نابه‌ن.
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی خۆت له‌و باره‌یه‌وه ده‌توانێت له‌و خانه‌یه‌ی خوراوه تێبینیـیه‌کانی خۆت بنووسیت.