Accessibility links

مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لە تورکیا


پسپۆڕانی بواری زمان، باس لەوە دەکەن زمانی کوردی لە تورکیا لە لێواری لەناوچووندایە.

بەڕێوەبەر و مامۆستای کۆمەڵەی زمان، چاند و هونەر (ANK DER) ئومیت بۆزان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ئەگەر کورد لە تورکیا گرنگی بە زمانەکەی نەدات، زمانەکەی لە ناودەچێت.

ئومیت بۆزان
ئومیت بۆزان

ئەو گوتی " ئەوە سەد ساڵە دەوڵەت دەیەوێت کورد لە زمانەکەیان داببڕێت. پێویستە ئێمەی کورد هەوڵ بدەین زمانی کوردی لە تورکیادا بکەینە زمانێکی فەرمی. ئەگەر ئەم مافەمان دەست نەکەوێت زمانەکەمان نامێنێت."

21ی مانگی دوو هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بەڕێوەدەچێت. ئەم ڕۆژە لە ساڵی 2000 وە لەلایەن ڕێکخراوی پەروەردە و زنست و ڕۆشنبیری نەتەتەو یەکگرتووەکان (یونسکۆ) دامەزراوە بۆ پێشخستنی فرەچەشنی زمانەوانی و کولتوری لە جیهاندا.

لەگەڵ نزیکبوونەویە ئەم ڕۆژەدا، دەسەڵات و ئەندامانی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بۆ گرنگیدانێکی تایبەت بە زمانی کوردی، لە لقی ئانکەرەی کۆمەڵەکانی مافەکانی مرۆڤ (IHD) کۆبونەوە.

IHD هەموو مانگێک سەبارەت بە بابەتێکی تایبەت کۆدەبێتەوە. لەم مانگەدا لەسەر تەوەری "زمانی زگماکی مافێکی سەرەتایی مرۆڤە" کۆبووەوە."

حاتم کانات، بەرپرسی لقی ئەنقەرەی IHD، ڕایگەیاند کە ئەم ناوچەیە پێویستی بە ئارامی و سەقامگیری هەیە و ئاماژەی بەوەشکرد ڕێگای هەموو چاکسازییەکان چارەسەرکردنی کێشەی کوردە.

هەروەها بەڕێوەبەری IHD شەڤین کۆچەک لەگەڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا تیشکی خستە سەر کێشەکانی زمانی دایک و گوتی "لەبەردەم زمانی زگماکیدا گەورەترین بەربەست بەندی 42ی دەستوورە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە پێویستە ئەو بەندە لاببرێت."

شەڤین کۆچەک
شەڤین کۆچەک

لە بەندی 42دا هاتووە "هیچ کەس لە مافی خوێندن و پەروەردی بێبەش نابێت"، بەڵام کۆچەک دەڵێت ئەمەی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا دیاری کراوە بە تەواوی مافی زمانی زگماکی لادەبات.

ئومیت بۆزان ئاماژە بەوە دەکات ئەگەرچی لە تورکیا زمان زۆرن، بەڵام کاریگەریی دەوڵەت زۆرتر لە سەر زمانی کوردی دیارە.

دەشڵێت "ئێمە لەسەر ئەرکی خۆمان وانەی زمانی کوردی دەدەین، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەمە لە ئەستۆی دەوڵەتە، بەڵام بەداخەوە دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی لەو بارەوە نەناوە و تا زمانی کوردی نەبێتە زمانی فەرمی، ناتوانرێت بە هاوکاری تاک یان کۆمەڵێک، کێشەی زمانی کوردی چارەسەر بکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:12 0:00

XS
SM
MD
LG