شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پێ کێ کا) و له‌شکری تورکیا له ئه‌م ڕۆژانه‌ی داویی دا که لانی که‌م پێنج که‌س تێێدا کوژران گومانی سه‌باره‌ت به پێشکه‌وتن له ده‌رفه‌تی پرۆسه‌ی درێژخایه‌نی ئاشتی دا پێک هێناوه. جه‌می دیتمر له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
هێندێک چاو‌دێر ئه‌مه دێننه گۆڕێ که شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان به‌شێک له ستراتێژی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن سه‌رۆک ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغانن بۆ پشتیوانی له بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیایه که ده‌نگدان به پارتی ده‌سه‌ڵاتدار زیاد بکات.
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت له ڵیدوانێک دا کوتیان شه‌ڕه‌کان له هه‌ریمی ئاگری دوای ئه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا که شه‌ڕه‌وانانی پێ کێ کا ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی ئاسایش کرد. پێ کێ کا ده‌ڵێت له ته‌قه‌کردن دا پێشده‌ست نه‌بووه.
شه‌ڕه‌که هاوکاتی یه‌که‌م ده‌مه‌ته‌قه‌ی گه‌وره له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاڕلمانی مانگی 6ی وڵات دا دێت.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوو یه‌ک شه‌مه به پارتی کرێکارانی کوت، "هێرشه‌کان بۆ سه‌ر دیمۆکڕاسی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا بوو."
سه‌رۆکی تورکیا ئه‌ردۆغان کوتی، "ڕێکخراوێکی تێرۆریستی جیاوازیخواز، که مه‌به‌ستی له ناوبردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی له وڵاتی ئێمه و خراپ کردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی یه، هێرشی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی ئێمه هێنا ئه‌وانه‌ی مسۆگه‌ری ئاشتی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ن."
پارتی باڵی چه‌پی کورد، پارتی دیمۆکڕاتیکی خه‌ڵک کوتی شه‌ڕه‌که له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه "پێشتر پلان دانراو" و ڕێکخرابوو.
له ڕێ پێوانێکی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ، هاوسه‌رۆکی پارتی دیمۆکڕاتیکی خه‌ڵک سه‌لاح ئه‌دین ده‌مرتاش تاوانی خسته سه‌ر سه‌رۆکی گشتی هێزه‌کانی چه‌کدار که بۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی، پارتی داد و گه‌شه پێدان، کار ده‌کات. ئه‌و کوتی، "له‌شکره‌که له‌شکری وڵاته، نه‌ک هی پارتی. سه‌رۆکی گشتی هێزه‌کان پارتێكی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌کان دا نیه."
شه‌ری ئاگری له 11ی ئا‌پریل بۆ ماوه‌ی 12 کاتژمێران درێژه‌ی خایاند. دواین جار له‌شکره‌که و پێ کێ کا له مانگی ئوکتوبری پاردا به توندی به‌شه‌ڕ هاتن کاتێک فڕۆکه شه‌ڕه‌وانانی تورکیا ده‌ستیان به هێرشه‌کانی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێ کێ کا له باشووری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا برد، و تێیدا چه‌ندین ئامانجیان له پێنج شوێنی جۆراوجۆر له شاری داغلیجه دا کوتا که له نزیک سنووره‌کانی تورکیا له گه‌ڵ ئێران و عێڕاقه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا کوتیان هێرشه‌کانی ئاسمانی دوای ئه‌وه هاتن که جیاوازیخوازانی کورد هێرشیان بۆ سه‌ر پێگه‌کانی له‌شکری نزیک ئه‌و شوێنه برد.
ئه‌و لۆمهخستنهسهره له لایه‌ن پێ کێ کا وه به ڕاست نه‌زانرا، که کوتی هێرشه‌کانی ئاسمانی بۆ سزادانی خۆپێشاندانه‌کانی سه‌رانسه‌ری سه‌ر شه‌قامی کورد له دژی حکومه‌تی تورکیا له زیاتر له ده‌یان شار بوو، چونکه ئانکارا نه‌یویست له شاری سه‌ر سنووری تورکیا، شاری کۆبانی، له رامبه‌ر ملیتانه‌کانی ئیسلامی دا به‌رگری بکات.
پڕۆسه‌ی به‌گرفتی ئاشتی له ماوه‌ی حه‌وتووه‌کانی ڕابردوو دا چه‌ندین هه‌وراز و نشێوی به خۆیه‌وه دیوه. له ئه‌و ماوه‌یه دا هیوا ئه‌وه بوو که به چاره‌سه‌رێک بگه‌ن، به تایبه‌تی کاتێک له مانگی مارس دا ڕێبه‌ری به‌ندکراوی پێ کێ کا عه‌بدولا ئۆجه‌لان، که له به‌ندیخانه ڕا وتووێژ له گه‌ڵ حکومه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات،ئه‌و تهقهوهستاندنهی کرده فه‌رمی که سێ ساڵ پێش رایگه‌یاندبوو.
ئۆجه‌لان داوای له گرووپه‌که کرد که له کونگرێسی نائاسایی دا کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "کۆتای به شه‌ری 40 ساڵه‌ی چه‌کداری" به دژی تورکیا بێنێت. له نامه‌یه‌ک دا که له بۆنه‌ی نه‌ورۆزی کورد له 21 مارس له باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیادا خوێندرایه‌وه، ناوبراو له سه‌ر پێویستی بۆ "چاره‌سه‌ریکی دێمۆکڕاتی" بۆ گرفتی کوردی تورکیا، و مافه‌کانی زیاتر سیاسی و زمانی دا جه‌ختی کرده‌وه.
نه‌زانراوه داخوا پێ کێ کا ئه‌و جۆره کونگرهیهی، که ده‌بێت به نه‌هێنی بێت، پێکی هێنا یان نا.
هه‌ر چه‌ند ڕۆژ پێش نامه‌ی ئۆجه‌لان، ئه‌ردۆغان ئه‌و بیرۆکه‌ی وه‌لانا که گرفتی کورد هه‌یه.
ئه‌ردۆغان له ده‌مێکدا له هه‌ریمی باڵیکه‌سیر ده‌دوا کوتی کورده‌کان هه‌ر پێشتر له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵات به مافه‌کانی یه‌کسانی گه‌یشتوون نابێت پێویستیان به هیچی تر هه‌بێت. ئه‌و به هه‌ڕه‌شه‌وه گوتی، " ته‌نیا شتێک له دیدی ئه‌وان دا پرسی کورده. ئه‌وه ئێوه باسی چی ده‌که‌ن؟ شتێکی له ئه‌و بابه‌ته‌مان نیه؛ پرسی کورد له گۆڕێ دا نیه."
لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان ڕووبه‌روووی ڕه‌خنه‌ی توند له لایه‌ن سیاسه‌توانانی ئوپۆزسیۆن و له لایه‌ن خودی وه‌زیرانی حکومه‌ت بۆوه.
سه‌ڕه‌ڕای گوێ نه‌دان به داواکانی کورد له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه، ڕێبه‌ری باڵی له‌شکری پێ کێ کا جه‌میل بایک حه‌وتووی ڕابردوو به ته‌له‌ڤزیۆنی ئاڵمانی کوت که گرووپه‌که له شه‌ڕ کردن ماندوو بووه و هه‌ر ئێستا په‌سندی ده‌کات که له نێو هه‌ریمی تورکیا دا، هیچ وڵاتێکی جیاواز و سه‌ربه‌خۆی کورد نابێت.
ئه‌و کوتی، "ئێمه هه‌وڵی چاره‌سه‌رێکی سیاسی ده‌ده‌ین. ئێمه نامانه‌وێت چی دیکه له دژی تورکیا شه‌ڕ بکه‌ین. ئێمه ده‌ڵێن ئێتر به‌سه. نه ئێمه و نه تورکیا له ڕێگای شه‌ڕه‌وه به ئامانجه‌کانمان نه‌گه‌یشتووین."
مورات یتکین وتارنووسی ڕۆژنامه‌ی تورکی "حوریه‌ت"کوتی، " بیستنی ئه‌و وشانه له لایه‌ن یه‌کێک له هه‌ره ڕێبه‌رانی پێ کێ کا وه‌ک لایه‌نگری شه‌ڕ ئاماژه‌یه‌کی به هێزه که شه‌رێ خۆیناوی سی ساڵه به راستی ده‌کرێت به کۆتایی بهێنرێت."
هێندێک توێژێنه‌ر ده‌ڵێن لێدوانه‌کانی توند ئاژۆیانه‌ی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی ئاشتی کورد، شه‌ڕ و پێکدادانی له‌شکری، به‌شێک له مانوڕهکانی پرگرفتی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن سه‌رۆکی تورکیا ئه‌ویش پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی جوونی ئه‌م ساڵن.
بۆ سه‌رکه‌وتنی زورینهیهک له پاڕلمان، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆغان پێویسته پارتی دیمۆکڕاتیکی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردن دا باش بچێته پێش و ده‌نگه‌کانی نه‌یاره‌کانی گه‌وره‌ی ئاکێ پێ که‌م بکاته‌وه. شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی له‌شکری بۆی هه‌یه یارمه‌تی به پارتی دیمۆکڕاتیکی خه‌لک بکات هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام بدات، له هه‌مان ده‌م پشتیوانی له نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی زیاتر بکات و ده‌نگی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به‌ره‌و زیادی به‌رێت.