Accessibility links

سه‌باح یاسین : ئه‌ردۆغان هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری پڕ چه‌ک کردنی کورد نابێت


سه‌ردانی سه‌رۆکی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریکاو یه‌که‌م دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا دۆناڵد ترامپ وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بابه‌تی پڕ چه‌ک کردنی کوردانی رۆژئاوا یه‌کێک بێت له‌ مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کان که‌ باسی لێوه‌ بکه‌ن، پێشتریش له‌ تورکیاوه‌ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌وڵی زۆر ده‌دات به‌ ئاراسته‌ی بیر کردنه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت، به‌لای نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی سه‌باح یاسین "ئه‌ردۆغان ناتوانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مریکا هه‌بێت، ده‌شڵێت "به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ترامپ پێیان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ بڕیاری ئێمه‌یه‌و پێویسته‌ هه‌ڵوێستی دژتان له‌سه‌ری نه‌بێت."

ئه‌و نوسه‌ره‌ لای وایه‌ ئه‌مریکا بێ دیراسه‌ کردن بڕیار نادات، تا به‌ ئاسانی ولاتی تر بتوانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ هه‌بێت، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ ئێستا سۆزێکی زۆر بۆ دۆزی کورد هه‌یه‌ وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی تورک وعه‌ره‌ب وفارس که‌ له‌ ئیسلامه‌وه‌ نزیکترن، "له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر ده‌سکاری نه‌خشه‌ی جیهانیش نه‌کرێت، کورد له‌ ناوچه‌ جیاکان شێوه‌ فیدڕاڵییه‌تێک به‌ده‌ست دێنن، ئه‌گه‌ر له‌ نێو خۆدا کورد ئاماده‌گی تیا بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:25 0:00

XS
SM
MD
LG