سێ شه‌مه پاڕلمانی تورکیا دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی مانگی جوون سه‌ر له نوێ کرایه‌وه.پارتی داد و گه‌شه پێدان، یان AKP ، زۆرینه‌ی له پارڵمان دا له ده‌ست دا و هه‌وڵی پێک هێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌ندی ده‌ستی پێکردووه.به بوونی شه‌ڕی ناوخۆیی له سوریا وه‌ک دراوسێی ئه‌و وڵاته و نێگه‌رانی یه‌کانی ئابووری له نێوخۆی تورکیا دوو پارتی هه‌ره گه‌وره‌ی وڵات بۆ پێک هێنانی هاوبه‌ندی یه‌ک له ژێر گوشار دان.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوریان جۆنز Dorian Jones له ئیستانبوڵه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناردووه.
به سه‌ر له نوێ کرانه‌وه‌ی پاڕڵمانی تورکیا، چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت سه‌رۆک ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان ده‌ستور به ڕێبه‌ری ئاکێ پێ AKP، ئه‌حمه‌د داودا ئۆغڵوو بدات له هه‌وڵی حکومه‌تێکی هاوبه‌ندی دا بێت. له ده‌مێکدا ئه‌و پارته زۆرینه‌ی ته‌واوی له هه‌ڵبژاردنی گشتی 7ی مانگی جوون له کیسدا، هه‌روا وه‌ک هه‌ره پارتی گه‌وره له پارڵمان دا ده‌مێنێته‌وه. گومانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن هه‌روا له په‌ره سه‌ندن دایه که ڕه‌نگه ئاکێ پێ پێشتر ڕێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ هه‌ره پارتی ڕاست ڕۆ واتا پارتی مه هه پێ MHP پێک هێنابێت.
یوکسل تاکسین، زانایه‌کی سیاسی له زانکۆی مه‌ڕمه‌ڕه‌ی ئیستانبوڵ، ده‌ڵێت ئه‌و جۆره هاوبه‌ندی یه هاسانترین کار بۆ پێک هێنانه، به له به‌رچاو گرنتی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارتیانه بناخه و دامه‌زراوێکی هاوشێوه‌یان هه‌یه.
تاکسین:
"هه‌ره ئاکامی باشی ده‌بێته هاوبه‌ندێکی پێک هاتوو له ئا-کێ- پێ و مه- هه- پێ یان حکومه‌تی که‌مینه‌ی له لایه‌ن ئا- کێ - پێ و به پشتیوانی مه- هه- پێ."
به‌ڵام، مه- هه- پێ هه‌روا به جیدی له دژی درێژه پێدانی وتووێژه‌کانی ئاشتی له گه‌ڵ گرووپی سه‌رهه‌ڵداوی کورد پێ- کێ- کا- یه. توێژێنه‌ران هوشداری ده‌ده‌ن که کۆتایی پێ هێنان به ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئاشتی بۆی هه‌یه ولات بگه‌ڕێنێته‌وه نێو شه‌ڕ و کێشه‌یه‌کی چه‌کداری، یان لانی که‌م نائارامێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، که بۆی هه‌یه گورزێکی دیکه بۆ ئابووری لاوازی وڵات بێت.
قادر گورسه‌ل، وتارنووسی سیاسی بۆ ڕۆژنامه‌ی میلیه‌تی تورکیا و ماڵپه‌ری ئه‌ل مهنیتۆڕ، ده‌ڵێت هۆی به هێز له پشتی زیاد بوونی داوا بۆ "هاوبه‌ندێکی گه‌وره" هه‌یه.
گورسه‌ل:
"هه‌ر هاوبه‌ندێکی نێوان جێ- هێ -پێ و ئا- کێ- پێ بناخه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌تری هه‌یه و گرژی یه‌کان له نیو وڵات دا که‌م ده‌کاته‌وه. و ئه‌م هاوبه‌ندی یه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغانیش سنووردار ده‌کات. سه‌رۆک له توانای دا نابێت ویستی خۆی بسه‌پێنێ و ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر ئاکێ پێ یان هاوبه‌ندی ئاکێ پێ – جێ- هێ- پێ دا هه‌بێت ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێک بۆ ئا-کێ- پێ دهخۆڵقێێت خۆی تازه و چاکسازی بکاتهوهه."
به‌ڵام به‌ربه‌ستی به هێز بۆ ئه‌و جۆره هاوبه‌ندی یه هه‌یه. ئه‌و دوو پارته له باری باوه‌ڕه‌وه نه‌یاری توندی یه‌کتر بوونه، به ئه‌و ڕاستی یه که ئا- ک - پێ ڕیشه‌ی ئیسلامی و جێ- هه- پێ ئه‌و پارته‌ی مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتۆرک، واتا دامه‌زرێنه‌ری ده‌وله‌تێکی عیلمانی تورک بوو. ئه‌گه‌رچی جێ- هه- پێ ده‌ستی به که‌م کردنه‌وه‌ی ریشه‌ی عیلمانی خۆی کردوه، ده‌نگۆکانی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی ئا- کێ- پێ هێشتا وه‌ک به‌ربه‌ستێکی قایم بۆ هاوبه‌ندی ئا-کێ- پێ وجێ- هه- پێ ده‌مێنێته‌وه.
له دێسامبری 2013دا، حکومه‌تی ئه‌و کاتی ئا-کێ- پێ به لێکوڵێنه‌وه‌کان زیانی پێ گه‌یشت که وه‌زیرانی باڵا و بنه‌ماڵه‌کانیان و هه‌روها به‌ڕێز ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و کاتیشی گرتنه‌وه. به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌ربه‌ست کران، ئا-کێ- پێ ئه‌و لێکولینهوانهی وه‌ک هه‌وڵێ "کودتایه‌کی دادوه‌ری" له قه‌ڵه‌م دا.
چه‌نگێز ئه‌خته‌ر، زانایه‌کی سیاسی له زانکۆی سوله‌یمان شای ئیستانبووڵ، هوشداری ده‌دات که ده‌نگۆکانی گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌شه له داهاتووی هه‌ر حکومه‌تێک ده‌که‌ن که ئا-کێ- پێ ی تێدا به‌شدار بێت.
ئه‌خته‌ر:
"تورکیا بێ گومان له پێوه‌ندی پێک هێنانی حکومه‌ت دا به‌ره‌و کاتێکی نائارامی و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ده‌چێت چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و حکومه‌ته په‌روه‌ند گه‌وره‌کانی خاوین نه‌کاته‌وه که چاوه‌ڕوانی خاوێن کردنه‌وه‌ن، تورکیا گرفتی گه‌لێک سه‌ختی هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تێکی به هێزی هه‌بێت، به تایبه‌تی لیکۆڵینه‌وه‌کانی دیسامبری 2013."
ده‌مه‌ته‌قه سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی گه‌نده‌ڵی حه‌وتووی رابردوو جارێکی دیکه سه‌ری هه‌ڵدا، کاتێک خاوه‌ن پیشه‌یه‌کی تورکیا بنکه له ئێران،ڕه‌زا زه‌ڕاب، خه‌ڵاتی ساڵی بو هاورده‌کردنی شتوومه‌کی وه‌رگرت. زه‌ڕاب له ناوه‌ندی لێکۆڵێنه‌وه‌کانی 2013 سه‌باره‌ت به ده‌نگۆکانی ئا-کێ- پێ بوو. ئه‌و خاوه‌ن پیشه‌یه خه‌ڵاتێکی له لایه‌ن جێگری سه‌رۆک وه‌زیر نومان کورتولمووش، واتا ئه‌ندامێکی باڵای ئاکێ پێ وه‌رگرت، له ده‌مێکدا سه‌رۆک ئه‌ردۆغان خۆی به‌شدار بوو. خه‌ڵاته‌که، و ئه‌و راستی یه که ئه‌ندامانی باڵای ئا-کێ- پێ به‌شداری بۆنه‌که‌یان کرد، تووڕه‌یی و مه‌حکوم کردنی له لایه‌ن پارته‌کانی ئۆپوزسیۆنهوه به دوا داهات.
وتار نووس گورسه‌ل ده‌ڵیت ئه‌و ئاسته سیاسی یه جه‌خت ده‌کات که چه‌نده سه‌خت بۆ جێ- هێ- پێ هاوبه‌ندی یه‌کی له گه‌ڵ ئا- کێ- پێ پێک بهێنێت.
گورسه‌ل:
"ئه‌وان پێ یان خۆش نیه هاوبهندێ کیان له گه‌ڵ ئاکێ پێ هه‌بێت، چونکه ئه‌وان ده‌زانن ئاکێ پێ پێک هاتێکی ژه‌هرداری سیاسی یه."
ڕێبه‌ری جێ- هێ- پێ که‌مال کلیچدار ئوغلو به سه‌ختی له هه‌وڵدا بووه که هاوبه‌ندی یه‌ک به بێ ئا-کێ- پێ ، یان حکومه‌تێکی که‌مێنه پێک بهێنێت. به‌ڵام مه- هه- پێ، که کلیلی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و ئاواتانه‌یه، پشتیوانی له ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌کردووه.
ڕێبه‌ری ئا-کێ- پێ داودئوغڵوو دوودڵی سه‌باره‌ت به چوونه نێو هاوبهندێک له گه‌ڵ جێ- هێ- پێ نیشان داوه. به‌ڵام توێژێنه‌ران پێش بینی ده‌که‌ن که رێبه‌رانی هه‌ر دووک پارتی گه‌وره خه‌ریکه دێنه ژێر ئه‌و گوشاره که له گه‌ڵ یه‌ک سازانێک پێک بێنن.