سوپای تورکیا له ڕاگه‌یاندنێـکیدا سه‌باره‌ت به هێرشی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانیان بۆ سه‌ر باره‌گاکانی په‌که‌که له کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 90 بۆ 100 چه‌کداریان کوشـتووه، به‌ڵام گوته‌بێژی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌و هێرشـانه ته‌نها 3 چه‌کداریان له ڕه‌خی بادیناندا کوژراون و ئه‌و ژماره‌ی تورکیاش باسی ده‌کات ڕاست نیـیه.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز گوته‌بێژی پارتی کرێکارانی کوردسـتان ده‌شڵێت ئه‌وه شه‌ڕی ده‌روونیـیه و ده‌یانه‌وێت به‌مه وره‌ی سه‌ربازه‌کانیان به‌رز بکه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت په‌ره به هێرشه‌کانی ده‌دات، ئه‌حمه‌د ده‌نیز ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و تورکیا له هێرشه‌کانی به‌رده‌وام بـبێت ئه‌وا ئێمه‌ش به بڕیاری ڕاگرتنی شه‌ڕدا ده‌چینه‌وه و شیانی هه‌یه شه‌ڕ بـبێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:30 خوله‌كه.