له ووتارێکدا بۆ لایه‌نگرانی و پشتیوانکه‌رانی هه‌موارکردنی ده‌ستوری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا گوتی 12 ی سه‌پتێمبه‌ر وه‌ک خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه له له دیموکراسی تورکیاداو ده‌چێته نێو مێژوو. وه به جه‌ماوه‌ری ئامدهبووی ئه‌و مه‌ڕاسیمی سه‌رکه‌وتنه‌ی ڕیفراندۆمه‌که‌ی گووت ئێوه هه‌میشه بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه له یاددا ده‌مێننه‌وه، وه گوتیشی ڕێکه‌وتی 12 ی سه‌پتێمبه‌ر به هۆی ده‌ستورێکی کوده‌تاوه شێوا؛ به‌ڵام ئێستا به ئه‌م ڕێفراندۆمه لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕووناکی هه‌ڵداوه‌ته‌وه. له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا جه‌ختی ده‌کرده‌وه که ریفۆرمی ده‌ستوری وڵاته‌که به مه‌به‌ستی دابڕانی تورکیایه له ڕابردوو.
دۆریان جۆنز ، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ڕاپۆرتێکی بۆ ناردوین و هاوکارمان سه‌ڵاحی پیرۆتی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 4:07 خوله‌که.