تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ژمارەیەکی زۆری پەنابەری لێـیە، ئەویش بەهۆی ناوچە جوگرافیایـیەکەی کە سنووری بە ئێران و عێراق و سوریایە و هەروەها دەروازەیەکە بە ئاڕاستەی ئەوروپا. بەشێک لەو پەنابەرانە کوردن و چەندان ساڵە لەوێ چاوەڕوانن وڵاتێکی دیکە مافی پەنابەرێتیـیان پێ بدات.
ڕەوشی ژیانی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیا دەژین لە ئێستادا بە گشتی چۆنە؟
سەرچاوەی بژیوی ژیانیان چیـیە و چۆن کار دەکەن؟
ئایا حکوومەتی تورکیا یان کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئێستادا هیچ یارمەتیەکی دارایی پەنابەران دەدەن ؟
بۆ زانیاری لە سەر دۆخی ژیانی پەنابەرانی کورد لە تورکیا بەفراو نووری لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەدی کە ماوەی 12 ساڵە لەگەڵ دایکی وەک پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی تورکیا نیشتەجێیە وتووێژی کردووە.