وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئوغڵو ئەمرۆ شەممە گوتی تورکیا دەیەوێت کێشەکان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە پارێزگای ئیدلیب بە ڕێگەی دبلۆماسی چارەسەر بکات هەروەها گوتیشی ئەگەر پێویست بکات ئەوان ئامادەن هەنگاوی زیاتر بنێن.
تورکیا و ڕوسیا دوولایەنی دژ بە یەکن سەبارەت بە کێشەکانی باکوری رۆژئاوای سوریا بەڵام هەنگاویان ناوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی.
هێرشەکانی حکومەتی سوریا وای کرد پەیوەندی لاوازی هاریکاری نێوان ئەنکەرە و مۆسکۆ بپچڕێت پاش ئەوەی لەم دوو هەفتەیەدا 13 سەربازی تورکیا کوژران.
چاوش ئوغڵو لەمیانەی لێدوانێکی بۆ پەیامنێران لە کۆنگرەی ئاسایشی میونخ گوتیشی شاندێکی تورکیا سەردانی مۆسکۆ دەکات لە ڕۆژی دوو شەممە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئیدلیب.
هەروەها لە درێژەی قسەکانی دا گوتی ئەشێ لە درەنگانێکی ئەمرۆ شەممەدا لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکەی سێرگەی لاڤرۆڤ کۆببنەوە.