Accessibility links

تورکیا، ئوردن، سوریا و عێراق لە عەمان تاوتوێی هاریکاریی ئاسایشی دەکەن


هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی تورکیا دەڵێت شاندی باڵای تورکیا و ئوردن و سوریا و عێراق لە ڕۆژی یەکشەممەدا لە عەمان کۆدەبنەوە و تاوتوێی هاریکاریی ئاسایش و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.

مانگی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان وتی چوار وڵاتەکە هەنگاو دەگرنەبەر بەرەو ئەوەی بە هاوبەشی شەڕی داعش بکەن لە ناوچەکەدا و ئامانجییان ئەوەیە یەکەمین کۆبوونەوەیان لە ئوردن ئەنجام بدەن.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی وەزیرانی دەرەوە و وەزیرانی بەرگری و سەرکردە سەربازییەکان و سەرۆکی دەزگا هەواڵگرییەکانی چوار وڵاتەکە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.

وتیشی بەرپرسەکان تاوتوێی هاریکارییەکان دەکەن لە بوارەکانی ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێکخراودا، هەروەها تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکەش دەکەن.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە لە سوریا لە مانگی دوانزەدا، وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی ناوچەکەش هۆشدارییان داوە لەسەر ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی داعش.

هەزاران چەکداری داعش لە کامپە زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا زیندانی کراون و کامپەکانیش لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیکەوە کە ئەمەریکا پشتیوانییان لێدەکات پاسەوانی دەکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG