Accessibility links

زیاتر لە 30 کەس لە ئەنجامی هێرشی تورکیا ئەمڕۆ هەینی کوژراون


لەوەتای لە شەوی ڕابردووەوە ئاگربەست لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندرا لە پاش کۆبوونەوەی مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، زیاتر لە 30 کەس بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشی تورکیا گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

بۆردومانی فڕۆکە و توپباران بۆ سەر شاری سەری کانی بەردەوامە و هەروەها لەشکری تورکیا لەگەڵ گروپە چەکدارە سوریـیەکانی لایەنگری ئەنکەرە هەوڵ دەدەن بچنە ناو شارەکەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لای خۆیانەوە دەڵێن پابەندی ئاگربەستەکە دەبن، بەڵام تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوامە.

کەمال دەرباس بەرپـرسی پەیوەندیـیەکانی مانگی سووری کوردی گوتی لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی گوندی ئوم ئەلخێری سەر بە سەری کانی لەلایەن لەشکری تورکیاوە، 9 کەس کوژراون و 20 کەسی دیکە برینداربوون.

گوتیشی هەوڵیان داوە بگەنە شاری سەری کانی بۆ گواستنەوەی بریندارە سیڤیلەکان، بەڵام گروپە چەکدارەکان ڕێگە نادەن بچنە ناو شارەکەوە.

دەقی ڕاپـۆرتەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:29 0:00


XS
SM
MD
LG