کاربەدەستان لە ناوچە کوردیـیەکانی سوریا دەڵێن لەشکری تورکیا بە خومپارە تۆپـبارانی دەروازەی سێمالکای نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیانی کردووە.
باز ئەحمەد بەڕێوەبەری دەروازەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەوروبەری کاژمێر 10 ی بەیانی لەشکری تورکیا نزیکەی 12 گولـلە خومپارەی گرتووەتە دەروازەکە. گوتیشی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاتوچۆ لە ڕێگاکە ڕانەگیراوە و ئێستا ڕەوشەکە ئاسایییە.
زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.