Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت تورکیا پشتگیری لە هەوڵەکانی شەرع دەکات بۆ جێگیرکردنی سوریا


ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی تورکیا داوا لە بەرپرسانی سوریا دەکات یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی گرژییەکاندا و پێشوازی لە پابەندبوونی سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع کرد بە سزادانی ئەو کەسانەوە کە لە دەرەوەی یاسا کارییان کردووە.

ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەکەی لە ئەنکەرە وتی " شەرع هەوڵی سیاسەتێکی گشتگیر دەدات بەبێ ئەوەی بکەوێتە نێو تەڵەی تۆڵەسەندنەوەوە. بەردەوامبوون لەمە ئەو یارییانە پووچەڵ دەکاتەوە کە دژی سوریا دەکرێن."

ڕکابەرە سیاسییەکانی ئەردۆغان داوایان لێکردووە کاریگەرییەکانی بەسەر سەرکردەکانی سوریادا بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە سوریادا دروستبوون.

پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داوای هێزێکی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی کرد بۆ پاراستنی ئاسایش لە ڕۆژئاوای سوریادا، ئەگەر حکومەت نەتوانێت دڵنیا ببێتەوە لە پارێزراویی هاووڵاتیانی سڤیل.

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە ناوچەکانی کەناری سوریا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان لایەنگرانی بەشار ئەسەدی دوورخراوە و فەرمانڕەوا نوێیە ئیسلامییەکانی سوریا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1000 کەس کە زۆربەیان هاووڵاتی مەدەنی بوون.

تورکیای بەهێزترین پشتیوانیکاری بیانی لە شەرع، سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی کردووە و جەختی لە پشتیوانیکردنی سەرۆکی کاتی سوریا کردووەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG