Accessibility links

ئاسۆ عەبدول لەتیف: ئەگەر ئەم جوڵە سەربازیانە نەبێت، ئاک پارتی ناتوانێت لەسەر قاچەکانی خۆی رابوەستێت


گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی تێکەڵبوونی ئەو هەموو ستراتیژە جیاوازانە لە جەنگی سوریا و داعشداو هاوکات کۆنترۆڵکردنی جەرابلوس لەلایەن تورکیا و هەندێک لە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا؛ دەرئەنجام چاودێران و شرۆڤەکارانیان خستۆتە بەردەم جیاوازی روانین و وردبونەوەی زیاترەوە. بەڵام ئایا ئەم رووداوە تەنها رێکەوتێکی سیاسی و سەربازییە یان گرێدانەوەی کۆمەڵێک ستراتیژی ئەمریکاو روسیا و وڵاتانی ناوچەکەیە؟ ئایا کورد کەوتۆتە کوێی ئەو مللانێ و ستراتیژە ترسناکانەوە؟ ئایا ئەم هەنگاوە نوێیەی تورکیا هەوڵێک نیە بۆ لێدانی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا یان بەرپاکردنی قەیرانێکی دیکەیە لەناوچەکەدا؟

بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار بۆ هەفتەنامەی رەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس و شرۆڤەکار ئاسۆ عەبدول لەتیفدا سازکردووە.

ئاسۆ عەبدول لەتیف دەڵێت "لەڕاستیدا گفتوگۆکردن و شرۆڤەکردن لەسەر ئەو ستراتیژە نوێیانەی ئێستا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، بە بڕوای من بەبێ تێگەیشتن لە ئەجێندای وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا و روسیا کە دوو زلهێزن لەناوچەکەدا؛ رۆڵ و کاراییەکی تەواو سیاسیان هەیە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەتایبەتی لەروداوەکانی ئەم دواییانەی عێراق و تورکیا و رۆژهەڵات ناتوانین قسە لەسەر ئەو روداوە بچوکانە بکەین لەدونیای تورکیا و سوریا و هەموو ئەو وڵاتانەی بەهاری عەرەبیدا روودەدات".

هاوکات "تورکیا نایەوێت هەرێمەکانی رۆژئاوای کوردستان فیدرالیەتێکی سیاسی فەرمی دانپیادانراو دروست بێت بۆیان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاو روسیاوە".

سەبارەت بە هێزی کورد لەسوریا ئاسۆ عەبدول لەتیف دەڵێت "نزیکبونەوە بۆ کەناراوەکانی فورات بۆ هێزێکی کوردی، ئەمە مایەی قبوڵ کردن نییە لەلایەن تورکیاوە، چونکە ئێستا تورکیا بە قەیران دەورە دراوە".

"رۆژئاوای کوردستان ئێستا هێزێکی تۆکمەی سیاسی، سەربازی و ئاسایشی و دیسپلینکراو بەڕێوەی دەبات کە مەترسییەکی گەورەیە. ئەم هێزە درەوشاوە کوردییە لەداهاتوودا هەڕەشە بۆ سەر سنورەکانی تورکیا دروستدەکات".

سەبارەت بە تورکیاش دەڵێت "هیچ پرۆسەیەک بەقەدەر جوڵەی سەرباز و سوپا سودی بە تورکیای سەردەمی ئاکەپە نەگەیاندووە".

"هەندێک ئێستاکە دەڵێن ئەردۆگان خۆی لەدایکبووی توڕەیی سوپای وڵاتەکەیەتی".

سەبارەت بە لەشکرکێشیەکانی تورکیاش دەڵێت "ئەگەر ئەم جوڵە سەربازیانە نەبێت، ئاک پارتی ناتوانێت لەسەر قاچەکانی خۆی رابوەستێت".

"ئەردۆگان دەیەوێت قەیرانەکان فڕێبداتە دەرەوەی خۆی، بەڵام نازانێت قەیرانەکان لەناوخۆیدا زیاتر دەبن".

هاوکات "هەموو سەرکوتکردنێک، هەموو پێشێلکردنێک، هەموو جۆرە دەمداخستنێک بێگومان ئازادییەکی لەپشتەوەیە".

ئاسۆ عەبدول لەتیف باس قەیرانە هەمیشەییەکانی تورکیا دەکات دەڵێت "ئەردۆگان لەرابردوودا هەمیشە حسابی بۆ دوو لەمپەری سەرەکی کردووە، توشی شکستی توندی بکەنەوە، ئەویش لەمپەرەکانی جەنەڕاڵ و سوپایە؛ ئەگەرچی لەرابردوودا دەستکاری زۆرێک لە جومگەو جەمسەرەکانی کرد، وەئەرگەنەکۆنی هەڵوەشاندەووە، بەڵام خۆی ئەرگەنەکۆنێکی لەناو تورکیادا دروستکرد. وەلێ مەترسییەکە هەر ماوە. لەمپەری دووەم؛ گەرێلای کورد و هەپەگە پەکەکەیە، کە مەترسییە گەورەکەی بەردەم دەوڵەتە. ئەمانە وەک لەمپەر لەبەردەم خەونی سوڵتانیزم و گۆڕینی دەستور و ستراتیژەکانی ئەردۆغان ماوەیەکە وەستاون".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن....

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:57 0:00

XS
SM
MD
LG