شارەوانی ئستەنبوڵ دڵی تورکیا بە قازانجی ئیمام ئۆغڵۆ شکایەوە و دۆڕاندنی یەڵدرم لە پارتەکەی سەرۆکی وڵات ئەردۆغان، ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە لە لایەن نوسەری کورد سەردار عەبدوڵڵا بە بومەلەرزە ناوی هێناوە، بە تایبەتی سروشتی بومەلەرزە وێرانکەرە، "ئاکامی هەڵبژاردنەکە دۆخێکی تازە دێنێتە کایەوە لە بومەلەرزە دەچێت ئەوەش لەبەر بایەخی ئیستەنبوڵ، ئەشێت گۆڕانکاری گەورە بەدووای خۆیدا بێنێت."
ئەم نوسەرە لە درێژەی وتەکانیدا باس لەوە دەکات، دروست بوونی بەرەیەکی تر و هەمەچەشن کاریگەری خۆی دەبێت، "ئایا ئەردۆغان لەمەولا چۆن رەفتار دەکات؟ لەگەڵ مەهەپە چی دەکات ؟ لەگەڵ کورد بارودۆخی چۆن لێ دەکات؟ کڕینی ئێس 400 ی رووسی کاریگەری چۆن دەبێت؟ ئەی جەهەپە پلانی چی دەبێت؟ کورد خۆی پلانی چییە؟ کورد چۆن لەو بەرە تازەیەی ئیمام ئۆغلوو دەتوانێت وەبەرهێنان بۆ دۆزی کورد بکات، لەبیریشمان نەچێت، ئەردۆغان وەستای بادانەوەیە."
ئەم نوسەرە دۆزی کورد لەم هەڵبژاردنە وا دەبینێت بەهۆکاری ئەوەی هەدەپە بە پێچەوانەی وتاری ئۆجالان دەنگیان بە ئیمام ئۆغلۆ داوە پەرچەکرداری خراپی دەبێت "شکاندنی رەمزییەتی ئیمڕاڵی بە واتای ئۆج ئالان لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت."