له هه‌فته‌ی رابوردوودا میدیاکان باسیان له فرینی فرۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌ی پاراستنی میدیا و چیای قه‌ندیلیان کرد و پاشان گوایه فرۆکه جه‌نگیه‌کان بۆمبارانی ناوچه‌که‌یان کردووه. ئایا ئه‌مه به‌شێکه له‌و هێڕشه به‌رده‌وامه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌که وه چ جیاوازیه‌ک له نێوان ئه‌م هێڕشانه و هێڕشه‌کانی رابوردوودا هه‌یه؟
Turkey
رۆژنامه‌وان دیاری مه‌حه‌مه‌د له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه فرۆکه بێ فرۆکه‌وانه‌کانی چاودێری به شێوه‌ی به‌رده‌وام به شه‌و و رۆژ به‌سه‌ر ئاسمانی بناری قه‌ندیل و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا که گه‌ریلاکانی تێدایه به به‌رده‌وامی دهسۆرێتهوه، جیاوازی له‌گه‌ڵ ساڵانی رابوردوو و هه‌فته‌کانی پێشووتر ئێستا فرۆکه بێ فرۆکه‌وانه‌کان، ئه‌وه‌ی زانیاره‌کان له هه‌رێمه‌کانه‌وه به ده‌ست دێنن، فرۆکه‌کان جۆرا و جۆرن، له رابوردوودا ته‌نها یه‌ک جۆره فرۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وان ده‌هاته سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که و ماوه‌ی کاتژمێرێک – دوو کاتژمێر ئه‌مایه‌وه و ئهرۆێشتهوه دوواتر فرۆکه جه‌نگیه‌کان ده‌هاتن، به‌ڵام ئێستاکه درۆنه‌کان یان فرۆکه بێ فرۆکانهوهکان 24 کاتژمێر له‌سه‌ر ئاسمانی قه‌ندیل ده‌سۆڕێته‌وه وه تا ئه‌م کاته‌ش که من له‌گه‌ڵتا قسه ده‌که‌م به‌رده‌وامه و هه‌م ژماره‌یان زۆرتر بوه‌ته‌وه وه هه‌م له دوو کاتژمێره‌وه بۆ 24 کاتژمێر".
کاک دیاری هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" شاره‌زایان له‌و بروایه‌دان هۆکاری ئه‌و هێڕشانه ئه‌وه‌یه تورکیا ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رێ پێی بدرێ هێڕشی زه‌مینی بکات وه ئه‌گه نه هێڕشێکی ئاسمانی بکاته سه‌ر قه‌ندیل به شێوازێکی زۆر چڕ و پڕ".
کاک دیاری ده‌شڵێت " جه‌ماوه‌ری باشوری کوردستان جه‌ماوه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ڵویسته هه‌ر له بادینانه‌وه بگره هه‌تا خانه‌قین و که‌رکوک و مه‌نده‌لی هه‌موو خاوه‌ن هه‌ڵویستن و به هیچ شێوازێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیین تورکیا خاکی باشوری کوردستان ببه‌زێنێ و هێڕش بکاته سه‌ر قه‌ندیل".