Accessibility links

دوو زانای ئەمەریکای خەڵاتی نۆبڵییان وەرگرت لەسەر دۆزینەوەیەکییان لە ڕێکخستنی جینەکاندا


ناوەندی کۆمەڵەی نۆبڵ لە کاتۆلینسکای سوید ڕایگەیاند زانایانی ئەمەریکایی ڤیکتۆر ئامبرۆس و گاری ڕوڤکن ڕۆژی دووشەممە خەڵاتی نۆبڵییان لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە لەسەر دۆزینەوەی مایکرۆRNA و ڕۆڵی ئەو مایکرۆRNA یە لە چۆنێتی ڕێکخستنی جینەکاندا، بەمەش نادیارییەکی دەیان ساڵەیان چارەسەر کرد.

ئەگەر ڕێکخستنی جینەکان بە پێچەوانەوە بڕۆن، ئەوا دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی مەترسیداری وەکو شێرپەنجە و شەکرە و نەخۆشییەکانی دیکەی بەرگری جەستە.

ناوەندەکە وتی " دۆزینەوە سەرسوڕهێنەرەکەیان بنەمایەکی تەواو نوێی ڕێکخستنی جینەکانی ئاشکرا کرد کە زۆر گرنگە بۆ زیندەوەرە فرەخایەنەکان، بە مرۆڤەکانیشەوە."

ڕوڤکن وتی توشی شۆک بووە بە بردنەوەی ئەو خەڵاتە بەنرخە.

ڕوڤکنی تەمەن 72 ساڵ و پڕۆفیسۆر لە بەشی پزیشکی زانکۆی هارڤارد بە فرانس پرێسی وت " گۆڕانێکی گەورەیە، پێشتر خەڵاتی دیکەم وەرگرتووە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ئەم خەڵاتەدا بچووک بوون."

ڕوڤکن وتی لەگەڵ ئامبرۆسدا هاوڕێن و چەندین ساڵە هاوڕێین. ڕوڤکن هەواڵی وەرگرتنی خەڵاتەکەی لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە پێدراوە. کۆمیتەی نۆبڵ نەیتوانیوە پەیوەندی بە ئامبرۆسەوە بکات و هەواڵەکەی پێبڵێت، هەواڵەکەی لە ڕۆژنامەنووسێکی ئێس ئاڕەوە وەرگرتووە.

ئامبرۆسی تەمەن 70 ساڵ و پڕۆفیسۆر لە بەشی پزیشکی زانکۆی ماساچوستس وتی " ئەوە زۆر خۆشە، ئەوەم نەزانیبوو."

دوو زاناکە مایکرۆRNA یان دۆزییەوە کە جۆرێکی دیکەی RNA یە و ڕۆڵێکی گرنگییان هەیە لە ڕێکخستنی جینەکاندا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG