Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لە ساڵیادی 7 ی 10 دا داوای دان بە خۆداگرتن دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا کییەر ستارمەر
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا کییەر ستارمەر

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا کییەر ستارمەر ڕۆژی دووشەممە داوای " لە سەرجەم لایەنەکانی " ململانێکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد " بوێری دان بە خۆداگرتن " بدۆزنەوە، ئەمەش لە یەکەم ساڵڕۆژی هێرشەکانی 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل.

وتی " ناوچەکە بەرگەی ساڵێکی دیکە لەمە ناگرێت و هاووڵاتیانی سڤیل لە هەردوولاوە زۆر ئازارییان پێگەیشتووە."

وتی " سەرجەم لایەنەکان دەبێت لە لێوارەکە بێنە دواوە و بوێری دان بە خۆداگرتن بدۆزنەوە. چارەسەری سەربازیی بۆ ئەم کێشانە نیە."

وتیشی لەو ڕۆژەی هێرشەکانی حەماسدا 15 هاووڵاتی بەڕیتانیایی کوژراون، یەکێکی دیکەش لە ماوەی دەستبەسەریدا مردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG