وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی سەرکۆنەی لە سێدارەدانی دوو خۆپیشاندەری کرد لەلایەن ئێرانەوە و داوای لە تاران کرد " دەستبەجێ کۆتایی بە توندوتیژییەکان دژی گەلەکەی خۆی " بهێنێت.
کلێڤەرلی وتی " لە سێدارەدانی موحەمەد مەهدی کەرەمی و سەید موحەمەد حوسێنی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کارێکی قێزەونە. بەڕیتانیا بە توندی دژایەتی سزای مەرگ دەکات لە هەر بارودۆخێکدا بێت."
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ئێران دوو کەسی لە سێدارەدا بە تۆمەتی " کوشتنی ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش " لە نێوەندی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێراندا، کە لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵەوە لەژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا سەریانهەڵدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز