Accessibility links

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بەڕیتانیا تیشک دەخاتە سەر زیادبوونی ژمارەی منداڵانی پەیوەست بە پلانگێڕییە تیرۆریستییەکانەوە


سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەڕیتانیا کێن مککاڵوم
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەڕیتانیا کێن مککاڵوم

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەڕیتانیا ڕۆژی سێشەممە لۆمەی فیکری باڵی ڕاستی توندڕەوی کرد لەسەر " زیادبوونی بەرچاویی " ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت لەسەر تیرۆر.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەڕیتانیا کێن مککاڵوم وتیشی هەواڵگری ڕووسیا هەوڵیداوە " وێرانکاری " بخاتەوە لە بەڕیتانیادا لەسەر پشتیوانییەکانی لەندەن بۆ ئۆکرانیا، وتیشی دەزگاکەی لێکۆڵینەوەیان لە ژمارەیەکی زۆر لەو پلانگێڕییانە کردووە کە ئێران پشتیوانی لێکردوون.

مککاڵوم وتی لە سەدا 13 ی ئەو کەسانەی کە لەلایەن دەزگاکەیەوە لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت لەسەر ئەگەری بەشدارییان لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا لە خوار تەمەنی 18 ساڵەوەن.

وتیشی ژمارەکە " لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا سێ هێندە بووە."

وتیشی ئینتەرنێت گەورەترین هۆکارە کە بووەتە هۆی زیادبوونی ئەو ژمارەیە، باسی لەوە کرد کە گەنجان چەند بە ئاسانی دەتوانن لە ژوورەکانی خۆیانەوە دەستییان بگات بە " بابەتە هاندانی و فێرکارییەکان."

وتی دەزگای هەواڵگری " حاڵەتێکی زۆری ئەو گەنجانە دەبینێت کە نقوومکراون لە توندڕەویی ژەهراویی ئۆنلایندا."

مککاڵۆم وتی لە مانگی سێی ساڵی 2017 ەوە تاوەکو ئێستا پۆلیس و دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەڕیتانیا زیاتر لە 40 پلانگێڕی هێرشکردنییان پوچەڵ کردووەتەوە و " ژیانی خەڵکانێکی زۆرییان ڕزگار کردووە."

ئاماژەشی بەوەدا ڕێکخراوی داعش " هەوڵەکانی دەستپێکردووەتەوە بۆ هەناردەکردنی تیرۆر " و لە ساڵی ڕابردوودا پلانگێڕییەکانی وڵاتانی دوژمن بۆ لە سەدا 48 زیادییان کردووە.

وتیشی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا هەوڵیداوە " وێرانکاری " لە بەڕیتانیادا بخاتەوە بەهۆی ئەوەی کە بەڕیتانیا پشتیوانی لە ئۆکرانیا کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دەزگای هەواڵگری ناوخۆی بەڕیتانیا لە مانگی یەکی ساڵی 2022 ەوە وەڵامی 20 پلانگێڕییان داوەتەوە کە ئێران پشتیوانی کردوون و مەترسییەکی کوشندە بوون بۆ سەر هاووڵاتیانی بەڕیتانیا و دانیشتوانی وڵاتەکە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG