وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا دەڵێت لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە قسەی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکاییەکەی ئەنتۆنی بلینکندا کردووە و لە ماوەی پەیوەندییەکەدا داوای موشەکی مەودا درێژی ئەتاکمسی کردووە.
کوڵێبا وتی " لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەماندا لەگەڵ وەزیر بلینکن باسمان لە هەنگاوەکانی دیکە کردووە بۆ فراوانتر کردنی پشتیوانییە جیهانییەکان بۆ پێشنیاری ئاشتی و چارەسەرەکان بۆ درێژکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵە."
وتیشی " سوپاسی ئەمەریکام کرد بۆ هەموو ئەو یارمەتییانەی کە دابینی کردووە و جەختم لە پێویستییەکان کردۆتەوە بۆ پتەوکردنی توانا مەودا درێژەکانی ئۆکرانیا، ئەوەش لە ڕێی دابینکردنی ئەتاکمسەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز