Accessibility links

سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت کارەکانی ڕووسیا دەریدەخەن سزاکان بەس نین


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسک
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسک

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی وتی بەردەوامبوونی دوژمنکارییەکانی ڕووسیا دژی وڵاتەکەی دەریخستووە کە ئەو سزایانەی سەپێندراون بەسەر ڕووسیادا بەس نین.

زیلینسکی وتی جیهان بەردەوام دەبینێت چی لە ئۆکرانیادا ڕوودەدات، دوای ئەوەی کیێڤی پایتەخت و بەشەکانی دیکەی وڵاتەکە لەلایەن موشەکەکانی ڕووسیاوە کرانە ئامانج.

زیلینسکی لە وتارێکدا وتی بۆردومانکردنی کیێڤ هێرشەکانی ئەڵمانیای نازیمان بەبیر دەهێنێتەوە لە جەنگی جیهانی دووەمدا.

وتی " ئەمە یادەوەری 1941 ە."

وتیشی " بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتیە ڕووسیانەی کە هاتنە دەرەوە و خۆپیشاندان دەکەن، دەمەوێت بڵێم، دەتانبینین. ئەمە مانای ئەوەیە ئێوە گوێتان لێمان بووە، ئەمە مانای ئەوەیە ئێوە خەریکە باوەڕمان پێدەکەن. شەڕ بکەن لە پێناوماندا، شەڕ بکەن دژی جەنگ."

ڕۆژی پێنجشەممە سەدان کەس لە سەرانسەری ڕووسیا دەستگیرکران، ئەوەش دوای ئەوەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانێکدا کرد دژی بڕیارەکەی ڕووسیا بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی تایبەت بۆ سەر ئۆکرانیا.

بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا وتی هێزەکانی ڕووسیا پێدەچێت دواتر لە ڕۆژی هەینی بچنە ناو ناوچەکانی دەوروبەری کیێڤی پایتەختەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG