Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی بۆردومانەکانەوە لە خێرسۆن کەسێک کوژراوە


فەرمانڕەوای هەرێمی خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا دەڵێت پیاوێکی تەمەن 36 ساڵ لە ناو ئوتومبێلەکەیدا کوژراوە کاتێک هێزەکانی ڕووسیا شاری خێرسۆنییان بۆردومان کردووە.

فەرمانڕەوای هەرێمی خێرسۆن یارۆسلاڤ یانوشیڤیچ وتی هێزەکانی ڕووسیا ناوچەی ڕۆژئاوای خێرسۆنییان کردۆتە ئامانج، ئەوەش لە ڕێی تۆپهاوێژ و موشەکەوە. وتیشی ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵیش بریندار بووە.

لە 11 ی مانگی یانزەدا هێزەکانی ئۆکرانیا شاری خێرسۆنییان ئازاد کرد، بەڵام بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن هێزەکانی ڕووسیا لەوبەری ڕووباری دنیپرۆوە بەردەوامن لە بۆردومانکردنی شارەکە.

یانوشیڤیچ وتیشی هێزەکانی ڕووسیا بۆردومانی ماڵێکی بە تەمەنەکانیان کردووە لە گوندێک لە دەرەوەی خێرسۆن.

فەرمانڕەوای هەرێمێکی دیکەی ئۆکرانیا لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕۆژی شەممە وتی تیمەکانی فریاکەوتن تەرمی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵییان لە ژێر پاشماوەی بینایەکی نیشتەجێبووندا دەرهێناوەتەوە کە ڕووسیا ڕۆژی هەینی بۆردومانی کردبوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG