Accessibility links

ڕووسیا و ئۆکرانیا 60 زیندانییان ئاڵوگۆڕ کردووە


ڕووسیا و ئۆکرانیا دەڵێن لە نوێترین ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکاندا 60 زیندانییان لە هەردوولا ئاڵوگۆڕ کردووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی 60 سەربازی ئازادکراوی ڕووسی دەگەڕێندرێنەوە بۆ ڕووسیا تاوەکو چارەسەری دەروونی و تەندروستی وەربگرن.

لە ڤیدیۆیەکدا کە وەزارەتەکەی بڵاویکردۆتەوە، کۆمەڵێک پیاو بە جلوبەرگی سەربازییەوە لە پاسێک دێنە خوارەوە و تەلەفون دەکەن. پیاوێکیان وتی " هەمووشتێک باشە، زیندووین و باشین، بەمزووانە دەگەمە ماڵەوە."

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئاندری یەرماک پێشوازی لە گەڕانەوەی ئۆکرانییەکان کرد و بە پاڵەوان ناویبردن، وتیشی ئەوانەی گەڕاونەتەوە ئەو سەربازانەشیان تێدایە کە لە ماریوپۆڵ لە وێستگەی ئازۆڤستاڵ دەستگیرکرابوون.

وتی " بەردەوام بەرگریکارانی ماریوپۆڵ دەگەڕێنینەوە، لە لیستە 60 کەسییەکەی ئەمڕۆدا 34 سەربازییان بەرگریکارانی ماریوپۆڵن، 14 کەسیان لە ئازۆڤستاڵ بوون. هەندێکیان بریندارن و یارمەتی پێویستییان دەدرێت لە ئۆکرانیا."

وتیشی هەندێک لەمانەی ئازادکراون لە ناوچەکانی ڕووسیا و هەندێکی دیکەیان لە ئۆلینڤکا دەستبسەسەر بوون کە کامپێکی زیندانیانی جەنگە لە هەرێمی دۆنێتسکی داگیرکراوی ئۆکرانیا.

لەم چەند مانگەی ڕابردوودا ڕووسیا و ئۆکرانیا سەدان زیندانییان ئاڵوگۆڕ کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG