Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت ناوچەیەکی ستراتیژی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ئازاد کردووە


ئۆکرانیا ڕایگەیاند هێزەکانی وڵاتەکە ناوچەی ڕۆبۆتینی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان ئازاد کردووە و هەوڵییانداوە زیاتر بەرەو باشوور بڕۆن، ئەمەش لە هێرشە پێچەوانەکەیاندا دژی هێزەکانی ڕووسیا.

هەفتەی ڕابردوو سوپای ئۆکرانیا وتی هێزەکانییان ئاڵای وڵاتەکەیان لە ناوچە ستراتیژییەکەدا بەرز کردووەتەوە، بەڵام هێشتا خەریکی چەند ئۆپەراسیۆنێکن بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە.

فەرماندەیەکی ئۆکرانیا کە سەرکردایەتی ئەو هێزانە دەکات کە چوونەتە ڕۆبۆتینەوە وتی هێزەکانی ئۆکرانیا باوەڕییان وایە سەختترین هێڵییان لە هێڵەکانی بەرگری ڕووسیا لە باشوور شکاندووە و ئێستا دەست دەکەن بە پێشڕەویکردن بە شێوەیەکی خێراتر.

جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا هانا مالیار وتی " ڕۆبۆتین ئازاد کرا."

ناوچەکە دەکەوێتە دووری 10 کم لە باشووری شارۆچکەی ئۆرخیڤەوە لە زاپۆریژا کە یەکێکە لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگەکە، هەروەها ڕێگایەکی گرنگە بەرەو تۆکماک، کە ڕووسیا داگیریکردووە.

گرتنی تۆکماک گرنگ دەبێت بۆ ئۆکرانیا لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئۆکرانیا بەرەو دەریای ئازۆڤ فشار دەکەن، ئەمەش لە هەوڵێکی سەربازییدا کە ئامانج لێی دابەشکردنی هێزەکانی ڕووسیایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG