Accessibility links

زێلێنسکی: زیاتر لە 400 تاوانی جەنگ لەلایەن ڕووسیاوە لە خێرسۆنی ئازاد کراو تۆمار کراوە


خێرسۆن
خێرسۆن

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت لێکۆڵەرەوانی ئۆکرانیا زیاتر لە 400 تاوانی جەنگییان لەلایەن ڕووسیاوە لە هەرێمی خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا ئاشکرا کردووە، هەروەها تەرمی سەربازان و هاووڵاتیانی مەدەنییان لەو ناوچانەی هەرێمەکە دۆزیوەتەوە کە هێزەکانی ئۆکرانیا لە ژێر دەستی ڕووسیاییەکاندا دەریانهێناون.

زێلێنسکی وتی " لێکۆڵەرەوان تاوەکو ئێستا 400 تاوانی جەنگییان لەلایەن ڕووسیاییەکانەوە تۆمار کردووە. تەرمی هاووڵاتیانی مەدەنی و سەربازەکانیش دۆزراونەتەوە."

وتیشی " ڕێوشوێنەکانی جێگیرکردن و گەڕاندنەوەی یاسا " لە 226 ناوچەی هەرێمەکە بەڕێوەدەچن کە کاریگەرییان لەسەر زیاتر لە 100,000 دانیشتوو هەیە. دەستگیرکردنی سەربازانی ڕووسیا و بەکرێگیراوەکان بەردەوامن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG