Accessibility links

زێلێنسکی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران دەکات بۆ سەر ئیسڕائیل


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕۆژی یەکشەممە سەرکۆنەی هێرشە موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی کرد بۆ سەر ئیسڕائیل و داوای هەوڵەکانی کرد بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە ململانێکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

زێلێنسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نوسیویەتی " کارەکانی ئێران مەترسین بۆ سەر سەرانسەری ناوچەکە و جیهانیش، هەر وەکو چۆن کارەکانی ڕووسیا مەترسی دروستبوونی ململانێیەکی گەورەترییان دروست کردووە، هاریکارییە ئاشکراکەی نێوان دوو ڕژێمەکەش لە بڵاوکردنەوەی تیرۆردا دەبێت ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و یەکگرتووی جیهان ببێتەوە."

لە ماوەی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا، ئێران هەزاران فڕۆکەی خۆکوژی شاهیدی داوە بە ڕووسیا. ئەم فڕۆکانە بەکارهێندراون بۆ هیلاککردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا و بە ئامانجکردنی ژێرخانەکانی دوور لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگەکە.

زێلێنسکی دووبارە جەختی لە داواکەی کردەوە بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا تاوەکو پڕۆژە یاسا ڕاگیراوەکە پەسەند بکەن کە بەپێی پڕۆژەکە ملیاران دۆلار لە یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا و ئیسڕائیل دابین دەکرێت.

وتی " جیهان ناتوانێت چاوەڕێی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان بکات. قسەکردن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ڕاناگرتن و بەرپەرچی موشەکەکان نادەنەوە. تەنها یارمەتی بەرجەستە ئەو کارە دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG